The Wall Street Journal: كوردستان‌و سكۆتله‌ند جیاده‌بنه‌وه‌؟

17 سبتمبر, 2014 01:45 م

44 0

The Wall Street Journal: كوردستان‌و سكۆتله‌ند جیاده‌بنه‌وه‌؟

سكۆتله‌ندیه‌كان له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌چنه‌ به‌رده‌م سندوقی‌ ده‌نگدان به‌مانه‌وه‌ یان جیابونه‌وه‌ له‌شانشینی‌ به‌ریتانیا، چه‌ند مانگێكیش له‌مه‌وبه‌ر كورده‌كان په‌یمانیان پێدرا كه‌ رێگه‌پێدراون بۆ ئه‌وه‌ی‌ بڕیاربده‌ن له‌سه‌ر مانه‌وه‌ له‌عێراقدا یان جیابونه‌وه‌ لێی‌.

ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ردو گه‌لی‌ لێكچو له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌كانی‌ ئێستاشیاندا بمێننه‌وه‌، ئه‌وا گه‌لی‌ كوردو سكۆتیه‌كان سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ زیاتر له‌روی‌ سیاسی‌و ئابوریه‌وه‌ به‌ده‌ستبهێنن. ئاراسته‌كه‌ش له‌م روه‌وه‌ له‌دو ده‌یه‌ی‌ رابردودا به‌رونی‌ ده‌ركه‌وتوه‌. كورده‌كان له‌ساڵی‌ 1992ه‌وه‌ خاوه‌نی‌ په‌رله‌مانی‌ خۆیانن، سكۆتیه‌كانیش له‌ساڵی‌ 1999ه‌وه‌. هه‌ردولاشیان پێشتر خاوه‌نی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ خۆیان بون به‌سه‌ر كه‌رته‌كانی‌ په‌روه‌رده‌، ته‌ندروستی‌، سیستم‌و یاسادا. هه‌روه‌ها مێژویه‌كی‌ هاوبه‌شیش هه‌یه‌ له‌نێوانیان كه‌ بریتیه‌ له‌بونی‌ ناسنامه‌ی‌ جیا له‌دراوسێكه‌یان بۆ چه‌ندین سه‌ده‌.

چه‌ندین جیاوازییش له‌نێوان كورده‌كان‌و سكۆتیه‌كاندا هه‌یه‌، هه‌ر له‌روی‌ ئیتنیكیه‌وه‌ تا ده‌گات به‌جلوبه‌رگیان. هه‌ریه‌كه‌یان رێچكه‌یه‌كی‌ جیاوازی‌ گرتوه‌ته‌به‌ر بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌ سیاسییه‌. له‌ساڵی‌ 1999، به‌رێگه‌یه‌كی‌ رێكخراو سكۆتیه‌كان ریفراندۆمێكیان كرد بۆ جیابونه‌وه‌ له‌له‌نده‌ن، به‌تایبه‌تی‌ له‌روی‌ دروستكردنی‌ په‌رله‌مانی‌ خۆیان‌و خزمه‌تگوزارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، كورده‌كان به‌رێگه‌ی‌ سیاسه‌تی‌ برسیكردن له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ تێپه‌ڕیون، ساڵی‌ 1991 سه‌دام سه‌رچاوه‌كانی‌ سامان‌و داهاتی‌ له‌كورده‌كان وشككرد، له‌به‌رامبه‌ردا كورده‌كان ده‌ستیانكرد به‌داڕشتنی‌ پێكهاته‌و بنه‌مای‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ خۆبه‌ڕێوه‌بردن.

مصدر: awene.com

إلى صفحة الفئة

Loading...