یه‌ك دۆلار مووچه‌یانه‌

18 سبتمبر, 2014 08:50 ص

92 0

به‌ڕێوه‌به‌ر و كاربه‌ده‌ستی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی زه‌به‌لاح مووچه‌ی مانگانه‌یان ته‌نها یه‌ك دۆلاره‌، ئه‌مانه‌ خۆیان ده‌ستبه‌رداری مووچه‌كه‌یان بوون، به‌ڵام پشكێكی گه‌وره‌یان له‌ كۆمپانیاكانیان ماوه‌.

1- جۆن ماكی – كۆمپانیای هول فودس، چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر وازی له‌ پشك و سه‌رمووچه‌ی داهاتووی خۆی هێنا و ساڵی رابردووش بڕیاریدا جگه‌له‌ یه‌ك دۆلار، هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك له‌ مووچه‌كه‌ی وه‌رنه‌گرێت، به‌ڵاك بیمه‌ی ته‌ندروستیی ماوه‌ و داشكاندیش ده‌یگرێته‌وه‌.

2- جیسۆن ئه‌دایر – به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیای كوپارت، شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بڕیاریدا له‌به‌رامبه‌ر پشكێكی گرنگ له‌ كۆمپانیاكه‌ ده‌ستبه‌رداری مووچه‌كه‌ی بێت، به‌ڵام هێشتا ساڵانه‌ ئۆتۆمبیلێك وه‌رده‌گرێت كه‌ نرخه‌كه‌ی 18 دۆلاره‌ له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی بیمه‌ی ته‌ندروستی.

3- سێرگی برین – یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌ره‌كانی گوگڵ، ساڵی 2004 و له‌كاتی خسته‌بازاڕی پشكی كۆمپانیاكه‌ مووچه‌كه‌ی بۆ ته‌نها یه‌ك دۆلار دابه‌زاند، به‌ڵام هێشتا 27%ی پشكه‌كانی له‌ گوگڵ ماوه‌.

4- ریچارد كینده‌ر – سه‌رۆكی كۆمپانیای كینده‌ر مۆرگان، له‌ ساڵی 2012 بڕی یه‌ك ملیار دۆلاری وه‌ك پشك له‌ كۆمپانیاكه‌ وه‌رگرت و له‌وكاته‌شه‌وه‌ بڕیاریدا له‌ پۆستی سه‌رۆكی گروپه‌كه‌دا بمێنێته‌وه‌ و مووچه‌كه‌ی بكاته‌ ته‌نها یه‌ك دۆلار.

5- لاری بیگ – یه‌كێك له‌ دامه‌رزێنه‌ره‌كانی گوگڵ، له‌كاتی خستنه‌بازاڕی پشكه‌كانی گوگڵ له‌ ساڵی 2004، مووچه‌كه‌ی كه‌مكرده‌وه‌ بۆ ته‌نها یه‌ك دۆلار، به‌ڵام هێشتا خاوه‌نی 42%ی پشكه‌كانی گوگڵه‌ كه‌ ته‌واوی نرحی كۆمپانیاكه‌ ده‌گاته‌ 14 ملیار دۆلار.

6- جه‌یمس ترۆچارد – سه‌رۆكی كۆمپانیای ناشناڵ ئینسترمنتس، ماوه‌ی سێ ساڵه‌ ته‌نها یه‌ك دۆلار وه‌ك مووچه‌ی مانگانه‌ وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام خاوه‌نی پشكێكه‌ له‌ كۆمپانیاكه‌دا به‌ رێژه‌ی 19% و تێكڕای نرخی كۆمپانیاكه‌ش ده‌گاته‌ 690 ملیۆن دۆلار.

مصدر: xendan.org

إلى صفحة الفئة

Loading...