پێویستە ئەمریكا هاوئاهەنگی بكات لەگەڵ عيراق

17 سبتمبر, 2014 11:51 ص

45 0

سەرۆكی پەرلەمانی عیراق بەپێویستی دەزانێت، ئەمریكا هاوئاهەنگی بكات لەگەڵ حكومەتی عيراق لە چالاكیە سەربازییە ئاسمانیەكانی لەدژی چەكدارانی داعش.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەییدا، ئەمڕۆ چوارشەممە ( 17 ئەیلولی 2014)، سەلیم جبوری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، "هێرشە سەربازییەكانی ئەمریكا پێویستە بەهەماهەنگیی لەگەڵ حكومەتی عیراق ئەنجامبدرێت"، وتیشی: لێدانی داعش لەلایەن فڕۆكە جەنگیەكانی ئەمریكاوە، ئامانجەكانی خۆی بە وردی پێكاوە.

لە كۆنگرە رۆژنامەییەكەدا، جبوری رایگەیاند، "پەرلەمانی عیراق توانیویەتی لەماوەیەكی كاتیدا لیژنە ناوخۆییەكانی پێكبێنێت"، وتیشی: كار لەسەر داڕشتنی ستراتیجێكی تەشریعی دەكەین دەوڵەت بنیات بنێتەوە.

هەر لە كۆنگرە رۆژنامەییەكەیدا كە لەبینای پەرلەمان رێكیخست، جبوری ئەوەی خستەڕوو، "پەرلەمان كار لەسەر بنیاتنانی ئەنجومەنی ناوەندیی و دادگای فیدراڵ و یاسای حزبەكان دەكات"، دەشڵێت: داوا دەكەین پەرلەمانتارەكان بەرگی سیاسی فڕیبدەن و خۆیان بۆ كاری تەشریعی تەرخانبكەن، هەروەك پێویستە هەردوو دەسەڵاتی جێبەجێ كردن و تەشریعی كارابكرێن بۆ تەواوكردنی پێكهاتەی حكومەت و ناونانی وەزیرەكان.

جبوری ئاماژەی بەوەشكرد، "پشتیوانیی ئەو هەنگاوانە دەكەن كە نراون لە هەردوو كۆنگرەی پاریس و جدە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەكە".

مصدر: xendan.org

إلى صفحة الفئة

Loading...