له‌ پێنجوێن دوو هاوڵاتی‌ سه‌رپێچیكار ده‌ستگیر ده‌كرێن

17 سبتمبر, 2014 12:49 م

48 0

له‌ پێنجوێن دوو هاوڵاتی‌ سه‌رپێچیكار ده‌ستگیر ده‌كرێن

ده‌ستگیركردنی هاوولاَتیان و سه‌رپێچیكاران له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی دارستان درێژه‌یان هه‌یه‌و له‌تازه‌ترین چالاكی دا له‌قه‌زای‌ پێنجوێن له‌سه‌ر دروستكردنی خه‌ڵوز به‌ڕێگه‌ی نایاسایی و زیاده‌ڕۆیی توانیان دوو هاوولاَتی سه‌رپێچیكار ده‌ستگیربكه‌ن .

موقده‌م هێمن كه‌مه‌رخان به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند: مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی دارستان به‌رده‌وامن له‌ده‌ستگیركردنی ئه‌و هاوولاَتیانه‌ی سه‌رپێچی له‌ڕێنماییه‌كانی پۆلیسی دارستان ده‌كه‌ن .

وتیشی‌: "مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پێنجوێن به‌هاوبه‌شی بنكه‌ی ناڵپارێز توانیان له‌چه‌ند ده‌رچوونێكدا دوو هاووڵاتی سه‌رپێچیكار ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ سه‌رقاڵی دروستكردنی خه‌ڵوز بوون له‌گه‌ڵ‌ هه‌ڵكه‌ندنی بیر به‌ڕێگه‌ی نایاسایی و بێ ڕه‌زامه‌ندی له‌كاتی ده‌ستگیركردنه‌كه‌دا ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر یه‌ك جیهازی بیرلێدان و تێكدانی دوو كوره‌ی خه‌ڵوز و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی (16) فه‌رده‌ خه‌ڵوز ".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كان و ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه‌ راده‌ستی یاساكراون بۆ لێپیچینه‌وه‌.

مصدر: xendan.org

إلى صفحة الفئة

Loading...