پێشنیارێكی توركمانه‌كان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌

17 سبتمبر, 2014 11:45 ص

41 0

په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌ كه‌ركوك، داوای هه‌ندێك له‌ په‌رله‌مانتارانی توركمان ره‌تده‌كاته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ گۆڕینی پارێزگاكه‌ به‌ هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ، ده‌شڵێت: كه‌ركوك به‌شێكه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان و گۆڕینی به‌هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ هێڵی سووره‌.

شاخه‌وان عه‌بدوڵا، ئه‌ندام په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ پارێزگای كه‌ركوك به‌خه‌ندانی راگه‌یاند، "سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ركوك به‌شێكه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان"، وتیشی: خه‌ڵكی كه‌ركوك خۆیان چاره‌نووسی خۆیان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن سه‌ر به‌هه‌رێمی كوردستان بن یان سه‌ر به‌ به‌غدا.

شاخه‌وان عه‌بدوڵا، ته‌ئكیدی كرده‌وه‌، "چاره‌نووسی كه‌ركوك به‌نده‌ به‌ ئیراده‌ی دانیشتوانه‌كه‌یه‌وه‌، هه‌ر ئه‌وانیش بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان ده‌ده‌ن"، ده‌شڵێت: هه‌موو هه‌وڵێك بۆ گۆڕینی كه‌ركوك به‌ هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و به‌لای كورده‌وه‌ هێڵی سووره‌.

پێشتر نیازی معمار ئوغڵو، ئه‌ندام په‌رله‌مان له‌ پێكهاته‌ی توركمان باسی له‌وه‌كردبوو هه‌ردوو لایه‌نی توركمان و عه‌ره‌ب هاوڕان له‌سه‌ر گۆڕینی كه‌ركوك به‌ هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ.

مصدر: xendan.org

إلى صفحة الفئة

Loading...