پۆلیسی‌ ئوسترالیا 15 "تیرۆرست" ده‌ستگیر ده‌كات

18 سبتمبر, 2014 08:43 ص

66 0

ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ئوسترالیا ئاشكرایانكردووه‌ كه‌ له‌ كرده‌وه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌دا توانیاوه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری‌ سیدنی‌ و بریسیان چه‌ندین "تیرۆرست" ده‌ستگیربكه‌ن.

به‌ پێی‌ هه‌واڵی‌ ئاژانسه‌ جیهانییه‌كان بڵاویانكردۆته‌وه‌، پۆلیسی‌ ئوسترالیا رایانگه‌یاندووه‌ له‌و كرده‌وه‌یدا توانیوویانه‌ 15 كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ ویستویانه‌ تاوانی‌ تیرۆرستی‌ مه‌ترسیدار ئه‌نجامبده‌ن.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ش به‌وه‌كراوه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ده‌ستگیركراون ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ له‌ به‌رده‌م دادگای‌ ئه‌و وڵاته‌ ئاماده‌ ده‌بن.

كۆمیسه‌ری‌ پۆلیسی‌ ناوه‌ندی‌ ئوستورالیا ئه‌ندرۆ كۆڵفین له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند" ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ به‌ هاوبه‌شی‌ له‌ نێوان پۆلیس و ده‌زگای‌ هه‌واڵگیری‌ ئه‌نجامدراوه‌ و تێیدا نزیكه‌ی‌ 800 ئه‌فسه‌ر به‌شداری‌ كردووه‌. ئه‌و 15 كه‌سه‌ پیلانی‌ ئه‌وه‌یان له‌به‌رده‌ستدا بووه‌ كه‌ كرده‌وه‌ی‌ تیرۆرستی‌ له‌ ناوخۆی‌ وڵات ئه‌نجامبده‌ن.

مصدر: xendan.org

إلى صفحة الفئة

Loading...