پاڵێوراوانی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ به‌رگری‌‌و ناوخۆ نه‌یانتوانی‌ متمانه‌ی‌ په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنن

16 سبتمبر, 2014 02:54 م

47 0

به‌غداد، ئاوێنه‌نیوز: سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، رایگه‌یاند، ریاز غه‌ریب، پاڵێوراوی‌ پۆستی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌پێكهاته‌ی‌ شیعه‌‌و جابر جابری‌، پاڵێوراوی‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ له‌سوننه‌كان متمانه‌ی‌ په‌رله‌مانیان به‌ده‌ستنه‌هێناوه‌ بۆ گرتنه‌ده‌ستی‌ ئه‌و پۆستانه‌ی‌ بۆیان دیاریكراوه‌، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ رێژه‌یه‌كی‌ كه‌میان له‌سه‌رو 100 ده‌نگه‌وه‌ هێنا.

دانیشتنی‌ ئه‌مڕۆی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ سه‌لیم جبوری‌‌و به‌ئاماده‌بونی‌ 215 په‌رله‌مانتار به‌ڕێوه‌چو.

به‌پێی‌ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ جگه‌ له‌و دوو پاڵێوراوه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌ سیادیه‌كان عه‌لی‌ ئه‌دیب، په‌رله‌مانتاری‌ فراكسیۆنی‌ هاوپه‌یمانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاسا‌و پاڵێوراوی‌ وه‌زاره‌تی‌ گه‌شتوگوزار‌و شوێنه‌وار نه‌یتوانیوه‌ متمانه‌ی‌ په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنیت‌و ته‌نها 50 ده‌نگی‌ پێدراوه‌.

هه‌ر له‌دانیشتنی‌ ئه‌مڕۆدا پێنج له‌وه‌زیرانی‌ پێشوی‌ حكومه‌ت سوێندی‌ یاساییان وه‌ك ئه‌ندامی‌ نوێی‌ په‌رله‌مان خوارد كه‌ ئه‌وانیش بریتیبون له‌، حه‌سه‌ن شمه‌ری‌، عزه‌دین ده‌وله‌، سه‌عدون دلێمی‌، عه‌لی‌ شوكری‌‌و عادل مه‌هودر، هه‌روه‌ك له‌دانیشتنه‌كه‌دا مه‌شعان جبوری‌، وه‌ك ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ سوێندی‌ یاسایی‌ خوارد.

جگه‌ له‌وه‌ی‌ هه‌ریه‌ك له‌حسێن سنه‌ید‌و كامل زه‌یدی‌ سوێندی‌ یاساییان خوارد وه‌ك په‌رله‌مانتار بۆ جێگرتنه‌وه‌ی‌ نوری‌ مالیكی‌، جێگری‌ سه‌رۆك كۆمار‌و محه‌مه‌د شیاع سودانی‌، وه‌زیری‌ كار‌و كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌.

مصدر: awene.com

إلى صفحة الفئة

Loading...