وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌: 29 پێشمه‌رگه‌ی‌ ونبو هه‌ن له‌شه‌ڕی‌ داعشدا‌و تائێستا چاره‌نوسیان نادیاره

16 سبتمبر, 2014 02:07 م

40 0

وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌: 29 پێشمه‌رگه‌ی‌ ونبو هه‌ن له‌شه‌ڕی‌ داعشدا‌و تائێستا چاره‌نوسیان نادیاره

تایبه‌ت به‌ئاوێنه‌: مسته‌فای‌ سه‌ید قادر، وه‌زیری‌ كاروباری‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌چاوپێكه‌وتنێكی‌ تایبه‌ت به‌ئاوێنه‌دا رایگه‌یاند كه‌ "ئه‌گه‌رچی كورد له‌شه‌ڕی داعشدا زیانی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وت، به‌ڵام له‌ڕوی سیاسی‌و میدیایی‌و سه‌ربازیه‌وه‌ پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستهێناوه‌، ده‌كرێ به‌سودی كورد بشكێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌باشی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت".

ئه‌و وتی‌ "سه‌رنجی خۆمم هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی ئیداره‌كردنی به‌ره‌كانی شه‌ڕ به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا، به‌ڵام هه‌لومه‌رجه‌كه‌و هێزه‌كه‌ وای خواستوه‌".

ناوبراو ئه‌وه‌شی‌ روونكرده‌وه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ بۆچی شه‌نگال وا به‌خێرایی كه‌وته‌ده‌ست داعش‌و به‌فه‌رمانی كێ‌‌و بۆچی پێشمه‌رگه‌ پاشه‌كشه‌ی كرد، ئه‌و وتی‌ "چاوه‌ڕوانی‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ بكه‌ن".

وتیشی‌ "له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ سزادراون‌و ژماره‌یه‌كی‌ دیكه‌ش دوای‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان سزاده‌درێن".

وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ جه‌غتی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌مو ئه‌و هێزانه‌ی ئێستا به‌شداری شه‌ڕی دژی داعش ده‌كه‌ن ئه‌و چه‌كانه‌ به‌كارده‌هێنن كه‌ له‌لایه‌ن وڵاتانی‌ رۆژئاواوه‌ ره‌وانه‌ی‌ كوردستان ده‌كرێن. ئه‌و وتی‌ "به‌رنامه‌مان هه‌یه‌و هه‌نگاوی سه‌ره‌تایشمان ده‌ستپێكردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌پیشه‌یی‌‌و نیشتمانی‌‌و دامه‌زراوه‌یی‌ بكه‌ین‌".

ئاماژه‌شیدا "له‌راپه‌ڕاندنی كار‌و به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی به‌رنامه‌و پلانه‌كانمدا هه‌ست به‌پشتیوانی هه‌مولایه‌ك ده‌كه‌م تائێستا".

مصدر: awene.com

إلى صفحة الفئة

Loading...