وه‌زیری‌ دارایی‌: ناردنی‌ بودجه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ ته‌نها هه‌واڵه‌

16 سبتمبر, 2014 04:46 م

75 0

وه‌زیری‌ دارایی‌: ناردنی‌ بودجه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ ته‌نها هه‌واڵه‌

رێباز محه‌مه‌د وه‌زیری‌ دارایی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، به‌ئاوێنه‌ی‌ راگه‌یاند، "من هیچ شتێكی‌ ره‌سمیم به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه‌، هه‌موی‌ قسه‌ی‌ هه‌واڵه‌، وه‌ك وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ پێویسته‌ له‌به‌غداوه‌ به‌ره‌سمی‌ ئاگاداربكرێین كه‌ ئه‌وه‌نده‌تان بۆ ده‌نێرین".

ناوبراو گه‌شبینیی‌ خۆی‌ نیشاندا به‌وه‌ی‌ كه‌ به‌غدا له‌ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا به‌شه‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێم بنێرێت‌و وتی‌، "هیوای‌ زۆر هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بمانده‌نێ‌".

به‌وته‌ی‌ رێباز بڕیاره‌ وه‌فدێكی‌ هه‌رێم له‌م چه‌ند رۆژه‌ی‌ داهاتودا به‌مه‌به‌ستی‌ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و پرسه‌و دۆسیه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ نێوان به‌غداو هه‌ولێر، سه‌ردانی‌ به‌رپرسانی‌ به‌غدا بكه‌ن.

ئه‌م وتانه‌ی‌ وه‌زیری‌ دارایی‌ له‌كاتێكدایه‌ له‌به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ رێككه‌وتنی‌ سیاسیی‌ نێوان پارته‌ سیاسییه‌كانی‌ به‌شدار له‌حكومه‌تی‌ نیشتمانی‌ عێراقدا كه‌ 20 خاڵ له‌خۆی‌ ده‌گرێت‌و رۆژی‌ 7ی‌ ئه‌یلولی‌ 2014 ده‌رچوه‌، له‌یه‌كێك له‌خاڵه‌كاندا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ " وه‌ك رێگا خۆشكردنێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌و ناكۆكییه‌كانی‌ نێوان حكومه‌تی‌ به‌غداو حكومه‌تی‌ هه‌رێم، حكومه‌تی‌ فیدڕاڵی‌ پابه‌نده‌ راسته‌وخۆ له‌دوای‌ پێكهێنانی‌، پێشینه‌یه‌ك پاره‌ ره‌وانه‌ی‌ هه‌رێم بكات، حكومه‌تی‌ هه‌رێمیش پابه‌نده‌ راسته‌وخۆ بڕی‌ نه‌وتی‌ به‌رهه‌مهێنراو له‌كێڵگه‌كانی‌ كوردستان راده‌ستی‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وت بكات".

ئه‌و ماوه‌یه‌ش كه‌ دیاریكراوه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و خاڵه‌، ته‌نها یه‌ك مانگه‌، تا ئه‌مڕۆش 9 رۆژ تێپه‌ڕیوه‌و وه‌ك وه‌زیری‌ داراییش باسی‌ ده‌كات، هێشتا هیچ شتێكی‌ ره‌سمی‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ هه‌نگاوی‌ بۆ نه‌نراوه‌.

مصدر: awene.com

إلى صفحة الفئة

Loading...