هێرشی‌ ئاسمانی‌ بۆسه‌ر داعش له‌تكریت نزیكده‌بێته‌وه‌

17 سبتمبر, 2014 03:23 م

37 0

تكریت، ئاوێنه‌نیوز: سایتی‌ سۆمه‌رییه‌نیوز له‌سه‌ر زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌منی‌ ئه‌و پارێزگایه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، رایگه‌یاند، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌یه‌كیان به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا هه‌ڵداوه‌ كه‌ هۆشداریان ده‌داتی‌ له‌نزیكبونه‌وه‌ له‌و شوێنانه‌ی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ چه‌كدارانی‌ داعشی‌ تیایه‌‌و داوایان لێده‌كات دوربكه‌ونه‌وه‌ له‌باره‌گا‌و سه‌نته‌ری‌ چه‌كداران له‌شاری‌ تكریت‌و ناحیه‌ی‌ عه‌له‌م، ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ شاره‌كه‌‌و قه‌زای‌ دور كه‌ ده‌كه‌وێته‌ 25 كیلۆمه‌تر له‌باشوری‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ تكریت.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی‌ وتوه‌، بڵاوكراوه‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ ئازادكردنی‌ ناوچه‌كان نزیكه‌‌و له‌پێشیشدا به‌بۆردومانێكی‌ چڕی‌ باره‌گا‌و كۆبونه‌وه‌ی‌ چه‌كداران ده‌ستپێده‌كات. ئاشكراشیكرد، داوا له‌هاوڵاتیان كراوه‌ ئه‌وپه‌ری‌ ئاستی‌ وریایی‌‌و پارێزگاری‌ بگرنه‌به‌ر.

له‌پاش روداوه‌كانی‌ 10ی‌ حوزه‌یرانی‌ رابردو كه‌ تیایدا شاری‌ موسڵ‌و ناوچه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ كه‌وتنه‌ ده‌ست چه‌كدارانی‌ داعش، شاری‌ تكریت‌و چه‌ند قه‌زایه‌كی‌ تری‌ سه‌ر به‌پارێزگای‌ سه‌لاحه‌دین-یش له‌لایه‌ن ئه‌و گروپه‌وه‌ كۆنتڕۆڵكرا‌و له‌و كاته‌شه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای‌ به‌رده‌وامی‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌كان‌و چه‌ندجارێك هێرشی‌ سوپا، نه‌توانراوه‌ چه‌كداره‌ ئیسلامییه‌ توندڕه‌وه‌كانی‌ لێوه‌ده‌ربنرێت.

مصدر: awene.com

إلى صفحة الفئة

Loading...