"هیچ فرۆكه‌یه‌كی حاجیانی كوردستان رانه‌گیراوه‌"

17 سبتمبر, 2014 12:08 م

39 0

وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف رونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌ ‌و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ هیچ فرۆكه‌یه‌كی حاجیانی هه‌رێم و هیچ حاجیه‌كی كوردستان له‌فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا رانه‌گیراوه‌ و هه‌موان به‌سه‌لامه‌تی و بێ كێشه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ سعودیه‌ و سه‌رقاڵی ئه‌ركه‌ ئاینیه‌كانی خۆیانن.

مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌ مه‌ككه‌ی‌ پایته‌ختی‌ وڵاتی‌ سعودیه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات: "هه‌ندێ كه‌ناڵی راگه‌یاندن بڵاویان كردۆته‌وه‌ گوایه‌ فرۆكه‌یه‌كی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی رۆیشتنی بۆ سعودیه‌ ناچاركراوه‌ له‌فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بنێشێته‌وه‌ و چه‌ند كه‌سێكیان لێده‌ستگیر كردون، به‌ڵام راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ فرۆكه‌یه‌كی عیراقی كه‌ حاجیانی پارێزگای سه‌لاحه‌دینی باركردوه‌ و له‌فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه‌ به‌ره‌ و سعودیه‌ هاتوه‌".

مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی‌ ده‌شڵێت: "به‌هۆی گومانكردن له‌دوو حاجی سه‌رنشینی ئه‌م فرۆكه‌یه‌، فرۆكه‌كه‌ له‌به‌غدا دابه‌زێنراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌و دوو كه‌سه‌ كردووه‌ و به‌قسه‌ی كه‌مال عیساوی جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌جی عیراق ئه‌و دوو كه‌سه‌ و سه‌رجه‌م سه‌رنشینانی فرۆكه‌كه‌ ئازادكراون و ئێستا له‌سعودیه‌ن".

به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف رونیشیده‌كاته‌وه‌: "ئێمه‌ وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری تیمی راگه‌یاندنی حاجیانی هه‌رێم كه‌ئێستا له‌سعودیه‌ین ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هیچ فرۆكه‌یه‌كی حاجیانی هه‌رێم و هیچ حاجیه‌كی كوردستان له‌فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا رانه‌گیراوه‌ و هه‌موان به‌سه‌لامه‌تی و بێ كێشه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ سعودیه‌ و سه‌رقاڵی ئه‌ركه‌ ئاینیه‌كانی خۆیانن".

مصدر: xendan.org

إلى صفحة الفئة

Loading...