هۆكاری‌ به‌شداری‌ پێنه‌كردنی‌ ئێران له‌كۆنگره‌ی‌ پاریس ئاشكراده‌كرێت

16 سبتمبر, 2014 08:58 ص

51 0

هانا چۆمانی‌، ئاوێنه‌نیوز: جیمس بیكه‌ر، وه‌زیری‌ پێشوی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌سه‌رده‌می‌ جۆرج بۆش ده‌ڵێت، ئێران‌و روسیا گرنگه‌ وه‌ك به‌شێك له‌رێگاچاره‌ی‌ "درێژخایه‌ن" له‌جه‌نگی‌ دژ به‌داعش كه‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ دیاریكراوی‌ له‌سوریاو عێراق داگیركردوه‌ به‌شداریان هه‌بێت.

بیكه‌ر رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ به‌چاپه‌مه‌نی‌ (MeetThePress)ی‌ راگه‌یاندبو كه‌ به‌شداری‌ ئێران له‌قۆناغی‌ ئێستادا ده‌بوه‌ هۆكار بۆ دوركه‌وتنه‌وه‌ی‌ چه‌ند وڵاتێكی‌ سوننی‌ له‌كۆنگره‌ی‌ پاریس.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ پێشوی‌ ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی‌ راگه‌یاند، به‌شداری‌ خێرای‌ ئێران له‌كۆنگره‌كه‌دا گروپی‌ چه‌كدارانی‌ داعشی‌ به‌و بڕوایه‌ ده‌گه‌یاند كه‌ ئه‌مریكا لایه‌نگری‌ شیعه‌كانه‌ ئه‌وه‌ش جۆرێكی‌ تر لێدانه‌وه‌ی‌ بۆ ده‌كرا.

هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنیدا جیمز ئه‌وه‌ی‌ ئاشكراكردوه‌، كۆنگره‌ی‌ پاریس بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ داعش له‌ماوه‌یه‌كی‌ داهاتو‌و درێژدا پێویستی‌ به‌روسیا ده‌بێت، چونكه‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌پشتیوانی‌ له‌حكومه‌ته‌كه‌ی‌، به‌شار ئه‌سه‌د، ناسراوه‌.

جیمس بیكه‌ر، ده‌شڵێت، هه‌موو وڵاتانی‌ ناوچه‌كه‌‌و جیهان ده‌یانه‌وێت ببینن كه‌ چۆن ئه‌مریكا به‌سه‌ر داعشدا سه‌رده‌كه‌وێت‌و له‌ناویده‌بات، به‌ڵام به‌كۆتایی‌ هاتنی‌ داعش ئه‌گه‌ر كۆنگره‌كه‌ رونتر شێوه‌ی‌ خۆی‌ وه‌رنه‌گرێت دوباره‌ ئه‌و جۆره‌ روداوانه‌ دێنه‌وه‌ پێش.

ئه‌و به‌رپرسه‌ پێشوی‌ ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی‌ وت، یه‌كێتی‌ ئه‌وروپاو روسیاو چین‌و ئه‌مریكا پێویسته‌ له‌یه‌ك كۆنگره‌دابن تا هاوسه‌نگی‌ هێز له‌ناوچه‌كه‌دا بپارێزن‌و هه‌ندێك له‌جوڵه‌كان سنورداربكه‌ن، وه‌ به‌رامبه‌ر هێزه‌ توندڕه‌وه‌كانیش بوه‌ستنه‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ كێشه‌كان په‌ره‌بسێنن‌و ئاڵۆزی‌ مه‌زهه‌بی‌ له‌نێوان شیعه‌‌و سوننه‌دا دروستببێت.

مصدر: awene.com

إلى صفحة الفئة

Loading...