له‌ هه‌ولێر خۆپیشاندان كرا

18 سبتمبر, 2014 08:43 ص

79 0

له‌درێژه‌ی‌ ناره‌زاییه‌كانی‌ فه‌رمانبه‌ران دژی‌ دواكه‌وتنی‌ مووچه‌ ، ئه‌مڕۆ (18ی‌ ئه‌یلولی‌ 2014) له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵاو توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر خۆپشاندانێك له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ به‌رێوه‌چوو.

ئه‌حمه‌د كه‌ریم، وه‌ك فه‌رمانبه‌رێكی‌ به‌شداربوو له‌و خۆپشاندانه‌ به‌ خه‌ندانی‌ راگه‌یاند: پێشتر ئه‌وان وه‌ك فه‌رمانبه‌رانی‌ وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پێش هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی‌ تر مووچه‌یان پێده‌درا، كه‌چی‌ تاكو ئێستا مووچه‌ی‌ مانگی‌ ته‌مموزیان وه‌رنه‌گرتووه‌.

ئه‌و خۆپشانده‌ره‌ وتیشی‌: "به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ناره‌زایی و خۆپشاندان تا ئه‌و كاته‌ی‌ مووچه‌كه‌مان پێده‌درێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و داوایه‌مان بۆ جێبه‌جێ نه‌كرێت مانگرتن راده‌گه‌یه‌نین".

جگه‌ له‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵا له‌ رۆژانی‌ رابردوو مامۆستایانی‌ سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ به‌ هه‌مانشێوه‌ له‌ خۆپشاندانێكدا له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان داوای‌ خه‌رجكردنی‌ مووچه‌كه‌یان كرد.

ئه‌گه‌رچی‌ له‌كاتی‌ ئێستا خه‌ریكه‌ مانگی‌ نۆ ته‌واوده‌بێت كه‌چی‌ تا ئێستا مووچه‌ی‌ مانگی‌ حه‌وتی‌ به‌شێك له‌وه‌زاره‌ته‌كان نه‌دراوه‌، ئه‌مه‌ش بۆته‌ جێگای‌ ناره‌زایی مووچه‌ خۆرانی‌ ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌.

مصدر: xendan.org

إلى صفحة الفئة

Loading...