هاوسه‌رۆکی‌ KCK: ٤٩ بارمته‌گیراوه‌كه‌ی‌ توركیا میوانی داعشن، فێڵێكی توركیا خۆیه‌تی

17 سبتمبر, 2014 04:55 م

40 0

هاوسه‌رۆکی‌ KCK: ٤٩ بارمته‌گیراوه‌كه‌ی‌ توركیا میوانی داعشن، فێڵێكی توركیا خۆیه‌تی

ئاوێنه‌نیوز، فیراتنیوز: به‌سێ هۆزات، هاوسه‌رۆکی‌ کۆنسه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ KCK ( كه‌ چه‌تری سیسای پارتی كرێكارانی كوردستان PKK یه‌) له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی‌ ده‌وڵه‌تی‌ تورکیا‌و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) رایگه‌یاند، له‌ دیدارێکی‌ رۆژنامه‌ی‌ یه‌نی‌ ئوزگور پۆله‌تیکادا رایگه‌یاندووه‌ ده‌وڵه‌تی‌ تورکیا ده‌یه‌وێ ببیته‌ ته‌گه‌ره‌ له‌به‌رده‌م شۆرشی‌ رۆژئاوای‌ كوردستان، ده‌یشیه‌وێت رژێمی ئه‌سه‌د بگۆڕێ‌و باڵاده‌ستی‌ خۆی‌ له‌ هه‌ریمه‌که‌دا بسه‌پێنێت بۆ ئه‌وه‌ش داعشی‌ دروست کردووه‌.

هۆزات رایگه‌یاند که‌ ئاماده‌کاریه‌کانی‌ شه‌ڕی‌ داعش له‌ تورکیا کراوه‌و حکومه‌تی‌ پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی توركیا AKP رێکه‌وتووه‌ له‌سه‌ر كێشه‌دروستكردن بۆ شۆرشی‌ ڕۆژئاواو کڕینی‌ په‌ترۆل له‌ داعش.

وتیشی‌، "ده‌وڵه‌تی‌ تورک له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ که‌ له‌ ئاشکرابوونی‌ ئه‌وپه‌یوه‌ندیانه‌و تێکچوونی‌ هاوپه‌یمانی‌ له‌گه‌ڵ داعش ده‌ترسێ نایه‌وێ له‌ هاوپه‌یمانی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌ دژ به‌ داعش به‌شداری‌ بکات."

رایشیگه‌یاند "ده‌وڵه‌تی‌ تورکیا بۆ به‌شداری‌ له‌ هاوپه‌یمانی‌ دژ به‌ داعش ٤٩ که‌سی‌ له‌ کۆنسوڵخانه‌ی‌ خۆی‌ له‌ موسڵ کرده‌ بیانوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ سیناریۆیه‌، پارچه‌یه‌که‌ له‌ پلانی‌ AKP له‌گه‌ڵ داعش، ئه‌و که‌سانه‌ی‌ که‌ بارمته‌ ناویان ده‌بات، میوانی‌ داعشن، قه‌یرانی‌ بارمته‌کان سه‌کۆی‌ شانۆیه‌کی‌ هاوبه‌شه‌."

مصدر: awene.com

إلى صفحة الفئة

Loading...