نێچیره‌ڤان بارزانی: میدیای‌ ئه‌هلی‌ به‌رپرسانه‌تر مامه‌ڵه‌یان كردووه‌ له‌ میدیا حیزبیه‌كان

16 سبتمبر, 2014 04:14 م

41 0

نێچیره‌ڤان بارزانی: میدیای‌ ئه‌هلی‌ به‌رپرسانه‌تر مامه‌ڵه‌یان كردووه‌ له‌ میدیا حیزبیه‌كان

هه‌ولێر، ئاوێنه‌نیوز: ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ(سێ شه‌ممه‌) نێچیره‌ڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ رۆژنامه‌نوسان كۆبوه‌وه‌ له‌ ماڵه‌كه‌ی‌ خۆی له‌ شاری‌ هه‌ولێر‌و باسی چه‌ند كێشه‌و گرفتێكی هه‌رێم‌و ناوچه‌كه‌ی كرد، وه‌ك شه‌ڕ‌و قه‌یرانی داعش له‌ كوردستان‌و دۆخی میدیای‌ كوردی‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌، ئاسۆس هه‌ردی، رۆژنامه‌نوس‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ جێبه‌جێكاری‌ كۆمپانیای‌ ئاوێنه‌ كه‌ به‌شداربوو له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌، به‌ ئاوێنه‌نیوزی راگه‌یاند، "ده‌توانین بڵێین كۆبونه‌وه‌كه‌ سه‌ره‌تایه‌كی باش بوو بۆ په‌یوه‌ندی نێوان میدیاو حكومه‌تی هه‌رێم."

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ بارزانی وتوویه‌تی له‌وه‌ته‌ی‌ قه‌یرانی داعش دروستبووه‌، میدیای‌ ئه‌هلی‌ به‌رپرسانه‌تر مامه‌ڵه‌یان كردووه‌ له‌ میدیا حیزبیه‌كان.

هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا بارزانی وتی ئه‌وان ئاگاداری‌ چه‌ند هه‌نگاوێكی په‌رله‌مانی كوردستانن بۆ گه‌ڵاڵه‌كردنی پرۆژه‌یاسای‌ یارمه‌تیدانی میدیا له‌ كوردستان، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ پشتگیری‌ ته‌واوی ئه‌م پرۆژه‌ یاسایه‌ ده‌كات.

بارزانی ئاماژه‌ی‌ به‌ هه‌وڵه‌كانی وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌دا‌و وتی "سه‌ركه‌وتووانه‌" پشتگیری‌ حكومه‌تی هه‌رێم‌و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌.

مصدر: awene.com

إلى صفحة الفئة

Loading...