لیستی‌ خزمه‌ت: گۆڕانمان هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تاندوه‌

17 سبتمبر, 2014 12:36 م

63 0

مه‌هدی‌ مه‌حمود، سه‌رۆكی‌ لیستی‌ خزمه‌ت ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئه‌وان بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندبێت‌و به‌ئاوێنه‌ی‌ راگه‌یاند، "ئه‌وه‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن نیه‌، چونكه‌ ئێمه‌ تا هه‌ڵبژاردنه‌كان (30ی‌ نیسانی‌ 2014)، ئۆپۆزسیۆن بوین‌و سودمان له‌یه‌كتر بینیوه‌و له‌روی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و سیاسییه‌وه‌ هه‌ردولا سودیان وه‌رگرتوه‌، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر خۆیان بون له‌دوای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌وه‌ رایانگه‌یاند كه‌ خه‌ڵك ئازاده‌ به‌سه‌ربه‌ستی‌ ده‌چێته‌ ناو حكومه‌ته‌وه‌".

پاساوی‌ به‌رده‌وامی‌ لیستی‌ خزمه‌ت كه‌ لیستی‌ هاوبه‌شی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌‌و یه‌كگرتوی‌ ئیسلامیه‌و خاوه‌نی‌ 4 كورسی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانیه‌، ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر بچنه‌ پاڵ گۆڕان هێشتا كورسیه‌ك ده‌مێنێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ نیزامی‌ 50+1 ته‌واوببێت، به‌ڵام رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ باس له‌وه‌ كرا كه‌ پارتی‌ ئاماده‌یی‌ نیشانداوه‌ ده‌نگ بدات به‌كاندیدی‌ گۆڕان بۆ پۆستی‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌، به‌ڵام له‌م حاڵه‌ته‌شدا مه‌هدی‌ ده‌ڵێت، "ئه‌وكاته‌ یه‌كێتی‌ له‌ناو ساحه‌كه‌دا نامێنێت، بۆیه‌ نامانه‌وێت لیستێك سه‌ربخه‌ین به‌سه‌ر لیستێكی‌ تردا".

ئه‌و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد كه‌ "گۆڕان به‌س باسی‌ پارێزگار ده‌كات، كه‌س نیه‌ خۆی‌ بۆ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵببژێرێت، بۆیه‌ ئه‌م دۆخه‌ كاتێك چاكده‌بێت كه‌ یه‌كێتی‌‌و گۆڕان له‌و قوله‌ی‌ قافه‌ بێنه‌خواره‌وه‌".

هاوكات له‌باره‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ كێ‌ مافی‌ وه‌رگرتنی‌ پۆستی‌ پارێزگاری‌ هه‌یه‌، سه‌رۆكی‌ لیستی‌ خزمه‌ت رایگه‌یاند، "به‌پێی‌ ئه‌و ده‌نگانه‌ی‌ هێناویه‌تی‌، ئاساییه‌ پۆستی‌ پارێزگار بۆ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، چونكه‌ لیستی‌ یه‌كه‌مه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ ده‌بێت به‌میكانیزمێك رێكبخرێت كه‌ یه‌كێتی‌ هاوكارنیه‌ له‌گه‌ڵتدا".

مصدر: awene.com

إلى صفحة الفئة

Loading...