كۆنگرێس پلانه‌كه‌ی ئۆباما په‌سه‌ند ده‌كات

18 سبتمبر, 2014 08:43 ص

54 0

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕی له‌سه‌ر ستراتیژه‌كه‌ی باراك ئۆباما بۆ چۆنێتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش.

له‌نێو ستراتیژه‌كه‌ی باراك ئۆباما، چۆنێتی هاوكاریكردنی ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌وی سوریا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌ عیراق و سوریا داڕێژراوه‌، به‌ڵام هێشتا ئه‌و ستراتیژه‌ی ئۆباما پێویستیی به‌ ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی پیران هه‌یه‌.

ستراتیژه‌كه‌ی ئۆباما له‌لایه‌ن 273 كۆنگرێسمانه‌وه‌ پشتیوانیی لێكرا و 156ی دیكه‌ش ره‌تیانكرده‌وه‌ كه‌له‌ نێویاندا چه‌ندین كۆنگرێسمان-ی سه‌ربه‌ دیموكراتخوازه‌كان و حزبه‌كه‌ی ئۆباما-ی تێدا بووه‌.

پێشتر كۆماریخوازه‌كان باراك ئۆبامایان ناچار كرد تا كۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌و ستراتیژه‌ بۆ كۆنگرێس روونبكاته‌وه‌ كه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش دایڕشتووه‌، پێویستیشه‌ هه‌موو سێ مانگ جارێك راپۆرتێك به‌رزبكاته‌وه‌ كه‌ تیایدا باس كرابێت له‌ ورده‌كاریی مه‌شق و راهێنان ئاستی سوودمه‌ندبوونی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له‌و چه‌ك و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه‌ ئه‌مریكا بۆی دابین ده‌كات.

مصدر: xendan.org

إلى صفحة الفئة

Loading...