كارمه‌ندانی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ بایكۆتی ده‌وامیانكرد

17 سبتمبر, 2014 12:03 م

36 0

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌هۆی پێنه‌دانی موچه‌كانیانه‌وه‌ فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ بایكۆتی دوامیانكرد و راشیانگه‌یاند تاوه‌كو مووچه‌ وه‌رنه‌گرن ده‌وام ناكه‌ن.

كوێستان ئه‌كره‌م جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی دوومانگ و نیوه‌ مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ بایكۆتی ده‌وامیانكردوو نه‌چونه‌ سه‌ر كاره‌كانیان.

وتیشی: "ئه‌گه‌ر چی تاكو ئێستا ره‌چاوی بارودۆخی كوردستانیان كردووه‌ به‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌ره‌ی جه‌نگدایه‌ و هه‌روه‌ها نرخی به‌نزین زیادكرا تاكو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدرێت، به‌لاَم هه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم خه‌رج نه‌كرا ئێمه‌ش ئه‌و بایكۆتكردنه‌مان راگه‌یاند".

كوێستان ئه‌كره‌م ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا: "به‌هۆی بایكۆتكردنی فه‌رمانبه‌رانی شاره‌وانی كاروباری هالاَتیان په‌كی ده‌كه‌وێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ له‌مڕۆدا روویدا".

جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ داواشی له‌ وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه‌ به‌ده‌م داواكاری فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ بێت و هه‌وڵ بدات مووچه‌كانیان بۆ دابین بكات، بۆئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی شاره‌وانی بایكۆتكردنه‌كه‌یان بشكێنن.

رونیشیكرده‌وه‌ كه‌ فه‌رمانبه‌ران رایانگه‌یاندووه‌ له‌ ده‌وام نه‌كردن و بایكۆتكردنی ده‌وام به‌رده‌وام ده‌بن تاوه‌كو مووچه‌یان پێ ده‌درێت.

مصدر: xendan.org

إلى صفحة الفئة

Loading...