قۆناغی به‌ڕێوبردنی وڵات به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ركه‌زی به‌سه‌رچووه‌

17 سبتمبر, 2014 12:43 م

36 0

قۆناغی به‌ڕێوبردنی وڵات به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ركه‌زی به‌سه‌رچووه‌

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ كێشه‌كانی عیراق گه‌یشتوونه‌ته‌ ئاستێك، گه‌ر چاره‌سه‌ریان بۆ نه‌دۆزرێته‌وه‌ مه‌حاڵه‌ به‌م شێوه‌ بمێنێته‌وه‌، چونكه‌ قۆناغی به‌ڕێوبردنی وڵات به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ركه‌زی به‌سه‌رچووه‌، وتیشی‌: "داوا له‌ دۆسته‌كانمان ده‌كه‌ین فشار بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عیراق".

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ د.یوسف محه‌ممه‌د سادق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی‌ د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فه‌خره‌ددین قادر سكرتێری په‌رله‌مان پێشوازیكرد له‌ وه‌فدێكی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له‌ پارتی پارێزگاران كه‌ پێكهاتبوون له‌ (لیو دووچێرتی و كواسی كوارتینگ و ئاده‌م هۆلۆوه‌ی).

له‌ سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌خێرهاتنی وه‌فده‌كه‌ی كرد و ئاماژه‌ی‌ به‌ ره‌وشی ناوچه‌كه‌ كرد و ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌ "كێشه‌كانی ئه‌مڕۆی عیراق، ده‌رهاویشته‌ی ململانێ و سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق بووه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ بیر له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بكه‌ینه‌وه‌، له‌م پێناوه‌شدا ئێمه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین و داوا له‌ دۆسته‌كانمان ده‌كه‌ین فشاره‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی بارودۆخه‌كه‌ و دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی پێشووتر ."

له‌ ته‌وه‌رێكی تری دانیشتنه‌كه‌دا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌ كێشه‌ی ئاواره‌كان كرد و وتی: "چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌ به‌ ئازادكردنی ناوچه‌كه‌یان ده‌بێت له‌ده‌ستی تیرۆریستان، پێویسته‌ كه‌مه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیش وڵات چۆڵ نه‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مۆزاییكه‌ جوانه‌ی له‌ هه‌رێم به‌رجه‌سته‌ بووه‌ به‌رده‌وام بێت."

له‌به‌رامبه‌ر وته‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌ماندا، په‌رله‌مانتارانی به‌ریتانیا خۆشحاڵی خۆیان بۆ زانیارییه‌كان ده‌ربڕی و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه‌ ئه‌وان هاتوون له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری رووداوه‌كان بن.

مصدر: xendan.org

إلى صفحة الفئة

Loading...