فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ئه‌وه‌ی‌ ده‌رباره‌ی‌ رۆڵی كورد باسده‌كرێت هه‌موی‌ زیاده‌ڕۆییه

16 سبتمبر, 2014 05:03 م

47 0

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ئه‌وه‌ی‌ ده‌رباره‌ی‌ رۆڵی كورد باسده‌كرێت هه‌موی‌ زیاده‌ڕۆییه

ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد به‌ئاوێنه‌ی‌ راگه‌یاند، "كۆنفرانسه‌كه‌ دروست هه‌ماهه‌نگییه‌ بۆ له‌ناوبردنی‌ داعش، ده‌رده‌كه‌وێت رێكخه‌ران‌و به‌شدارانی كۆنفرانسه‌كه‌ مه‌به‌ستیانه‌ ئاشتی‌‌و ئارامی بگێڕرێته‌وه‌ بۆ عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی‌ تیرۆریزم نه‌توانێت كێشه‌ بۆ ناوچه‌كه‌و جیهان دروستبكات، بۆیه‌ له‌م چوارچێوه‌یه‌دا كۆنفرانسه‌كه‌ زۆر په‌یوه‌ندیی به‌كورده‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیی به‌ئاسایشی جیهانه‌وه‌ هه‌یه‌و ده‌یانه‌وێت هاوپه‌یمانییه‌كی جیهانی‌ دروستبكرێت بۆ گێڕانه‌وه‌ی‌ ئاسایش‌و ئارامیی بۆ عێراق".

پاش ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی‌ ناوچه‌یه‌كی فراوانی‌ عێراق له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌، هه‌رێمی كوردستانیش كه‌وته‌ به‌ر مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌، ئه‌سه‌سه‌رد له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ "كوردستان مه‌ڵبه‌ندێكی گرنگی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ تیرۆره‌، ئێستا جگه‌ له‌كورد هه‌وڵده‌درێت حكومه‌تی‌ نوێی عێراق رۆڵێكی كارا له‌وباره‌یه‌وه‌ بگێڕێت، هه‌روه‌ها بیر له‌وه‌ بكرێته‌وه‌ رۆڵێكی گه‌وره‌ش به‌سوننه‌كان بدرێت، ئه‌وه‌ی‌ كه‌ باسده‌كرێت ده‌رباره‌ی‌ رۆڵی كوردو هه‌رێمی كوردستان هه‌موی‌ زیاده‌ڕۆییه‌، چونكه‌ هه‌مو عێراق به‌كوردستانیشه‌وه‌ به‌بێ كۆمه‌كی بیانی‌، ناتوانێت به‌رپه‌رچی تیرۆر بداته‌وه‌".

له‌باره‌ی‌ رۆڵی كورد له‌كۆنفراسه‌كه‌دا، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌ڵێت "ده‌توانین بۆ چه‌ند ئاستێك دابه‌شی بكه‌ین، ئاستی‌ یه‌كه‌م ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌یه‌ كه‌ راسته‌وخۆ پشتگیریی عێراق ده‌كات بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ تیرۆرو ئه‌مانه‌ رۆڵی سه‌ره‌كی‌ ده‌بینن له‌كۆنفرانسه‌كه‌، ئاستی‌ دوه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌یه‌ كه‌ له‌عێراقدا ئه‌ركی‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی‌ تیرۆریان پێ سپێرراوه‌، ئاستی‌ سێیه‌م وڵاتانی‌ ناوچه‌كه‌یه‌ كه‌ ده‌توانن رۆڵێكی‌ كارا بگێڕن له‌دانانی‌ سنورێك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ تیرۆریزم، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا كورد له‌ئاستی‌ دوه‌مدا ده‌توانێت رۆڵی خۆی ببینێت، به‌هاوكاریی‌ شیعه‌و سوننه‌و حكومه‌تی نوێی عێراق".

مصدر: awene.com

إلى صفحة الفئة

Loading...