شاره‌زایه‌ك: تێچوی دەرهێنانی لیترێک بەنزین لەسەر حکومەت له‌ ٤٠٠ دینار كه‌متره

16 سبتمبر, 2014 01:18 م

61 0

سلێمانی‌، ئاوێنه‌نیوز: ئارام قادر، شارەزای ژمێریاری نەوت له‌شیكارییه‌كدا كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، وێنه‌یه‌كی‌ بۆ ئاوێنه‌نیوز ناردوه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، لەماوەی پێشودا پەرلەمانتارێک کە شارەزای ئابورییە ئەوەی راگەیاند کە نرخی یەک لیتر بەنزین لەسەر حکومەت بریتیە لە (٤٠٠) چوار سەد دینار، وەلێ هەرزو رامگەیاند کە ئەم شیکارییە کەموکورتی تێدایە‌و ناکرێت پشتی پێببەسترێت، پاش چەند رۆژێک وەزارەت وەڵامی دایەوە گوایە لەو نرخە زۆر زیاتر دەکەوێت‌و وەزارەتیش وەک ئەوەی خۆی زانیاری لانەبێت پاڵپشت بەگریمانەکانی پەرلەمانتارەکە‌و چەند ژمارەیەکی خۆی بۆ زیادکردو قەرزداریکردین لەسەر نرخی بەنزین.

ئاماژه‌شده‌دات، ئەوەی پێشتر باسدەکرا ئەوەبو نرخی تێچوی بەرمیلێک نەوتی خاو کە دەردەهێندرێت (٣٠$) سی دۆلار دەکەوێت لەسەر حکومەت، ئەمەش نازانرێت ئەم ژمارەیە لەکوێوە هاتوەو چۆن تێچووی بەرمیلێک ئەوەندە زۆر دەکەوێت لەسەر حکومەت، بەهەرحاڵ دەمەوێت ئەو راستییە رون بکەمەوە کە نەخێر تێچوی دەرهێنانی بەرمیلێک لەسەر حکومەت (٣٠$) سی دۆلار ناکەوێت‌و تێچوی لیترێک بەنزین لەسەر حکومەت (٤٠٠) چوار سەد دینار ناکەوێت، بەڵکو زۆر کەمترن.

هه‌فته‌ی‌ رابردو د. عیزه‌ت سابر، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایگه‌یاند، به‌رهه‌مهێنانی‌ لیترێك به‌نزین له‌سه‌ر حكومه‌ت ته‌نها 400 دینار ده‌كه‌وێت.

له‌به‌رامبه‌ریشدا دوێنێ‌ وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتیه‌كان له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌و زانیارییه‌ی‌ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی‌ ره‌تكرده‌وه‌‌و ئه‌وه‌ی‌ وت كه‌ تێچوه‌كه‌ زیاتره‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ سەرۆکی لیژنەی دارایی‌ پەرلەمان رایگه‌یاندوه‌.

ئه‌و شاره‌زایه‌ راشیده‌گه‌یه‌نێت، کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت، پشکی بەرهەمی نەوتی خۆیان دەفرۆشنەوە بە ٤٠$ چل دۆلار، بەڵام وەزارەتی‌ سامانه‌ سروشتیه‌كان هەریەک بەرمیل نەوتی خاو لەسەر هاونیشتیمانیان بە ١٢٨$ دەفرۆشێتەوە، ده‌شڵێت، بەحسابی وەزارەت حکومەتی ناوەند ١٠٠$ بۆ هەر بەرمیلێک لەسەریان هەژماردەکات، ئەگەروایە بۆ ئەو نەوتە لەو کۆمپانیایانە ناکڕنەوە‌و بۆ هەر بەرمیلێک (٦٠$) شەست دۆلاری‌ بۆ دەگەرێتەوە‌و رۆژانە نزیکەی دوو ملیۆن دۆلار بۆ حكومه‌ت دەگەرێتەوە.

دەمەوێت ئەو راستییە ئاشکرا بکەم کە هەمووان لێ بێ ئاگان و هەریەکە و بەپێی شیکردنەوە و لێکدانی خۆی شی دەکاتەوەو لێکی دەداتەوە، رەنگە هۆکاری یەکەمی ئەو لێلکدانەوانەش بۆ ئەوە بگەرێتەوە کە وەزارەت هیچ زانیارییەک‌و داتایەکی پێویست پێشکەشناکات، ئەو زانیاریانەشی بڵاویاندەکاتەوە زۆر کرچ‌و کاڵ‌و سەرەتایین‌و هەندێکجار زانیارییەکان ناتەندروستە، لەماوەی پێشوودا پەرلەمانتارێک ، کە شارەزای ئابوورییە ئەوەی راگەیاند کە نرخی یەک لیتر بەنزین لەسەر حکومەت بریتی یە لە (٤٠٠) چوارسەد دینار ، وەلێ هەر زوو رام گەیاند کە ئەم شیکارییە کەم و کورتی تێدایە و ناکرێت پشتی پێ ببەسترێت ، پاش چەند رۆژێک وەزارەت وەڵامی دایەوە گوایە لەو نرخە زۆر زیاتر دەکەوێت و وەزارەتیش وەک ئەوەی خۆی زانیاری لا نەبێت پاڵپشت بەگریمانەکانی پەرلەمانتارەکە و چەند ژمارەیەکی خۆی بۆ زیادکرد و قەرزداری کردین لەسەر نرخی بەنزین ، لەشیکارییەکی پێشوومدا روونمکردەوە کە نرخی یەک لیتر بەنزین لەسەر حکومەت (١٥٠) سەدو پەنجا دینار دەکەوێت لەو شیکارییەدا تەنها تێچووی (پاڵاوتن + گواستنەوە + تێچووی تر) هەژمارکراوە بەشێوەیەکی زانستی پاڵپشت بەوەی نەوتی خاوی بەدەستهاتو هیچ تێچوویەکی نییە لەبەرئەوەی بۆ استهلاکی ناوخۆی بەکار دێت، ئەوەی دەمەوێت لەم شیکارییەدا ئاماژەی پێ بکەم ئەوەیە کە نرخی تێچووی دەرهێنانی نەوتی خاوی بخەمەسەر واتا لە حاڵەتی هەژمارکردنی تێچووی دەرهێنان لەسەر نرخی بەنزین تاچەند نرخی بەنزین بەرز دەکاتەوە ، ئەوەی پێشتر باسدەکرا ئەوە بوو نرخی تێچووی بەرمیلێک نەوتی خاو کە دەردەهێندرێت (٣٠$) سی دۆلار دەکەوێت لەسەر حکومەت ، ئەمەش نازانرێت ئەم ژمارەیە لەکوێوە هاتوەو چۆن تێچووی بەرمیلێک ئەوەندە زۆر دەکەوێت لەسەر حکومەت، بەهەرحاڵ دەمەوێت لەم شیکارییەدا ئەو راستییە روون بکەمەوە کە نەخێر تێچووی دەرهێنانی بەرمیلێک لەسەر حکومەت (٣٠$) سی دۆلار ناکەوێت و تێچووی لیترێک بەنزین لەسەر حکومەت (٤٠٠) چوارسەد دینار ناکەوێت ، بەڵکو زۆر کەمترن.

کۆمپانیا بەو سێ بلۆکە تێکرای بەرهەم هێنانی رۆژانەی لەماوەی سێ مانگدا بریتی بووە لە (١١٦،١١٢) سەد و شازدە هەزار و سەد و دووازدە بەرمیل لە رۆژێکدا .

لە هەمان ماوەدا لەو بڕەی بەرهەمی هێناوە (٧١،٢١٥) حەفتاو یەک هەزار و دووسەد و پازدە بەرمیلی رۆژانە پشکی هاوبەشەکانی بووە (وەزارەت و کۆمپانیاکانی تری هاوپشک )

کۆی بەرهەمی هاوپشک و حکومەت جگە لە کۆمپانیا = ٧١،٢١٥ ×٩١ رۆژ (مانگی ٤ و ٥ و ٦) = ٦،٤٨٠،٥٦٥ شەش ملیۆن و چوارسەد و هەشتا هەزار و پێنج سەد و شەست و پێنج بەرمیل .

لەهەمان ماوەدا لەکۆی بەرهەم هێنان لەو سێ مانگەدا پشکی کۆمپانیا (٢٨،١٨٢) بیست و هەشت هەزار و سەد و هەشتا و دوو بەرمیلی رۆژانە بووە .

کۆی بەرهەمی کۆمپانیا له هەمان ماوەدا = ٢٨،١٨٢ × ٩١ رۆژ = ٢،٥٦٤،٥٦٢ دووملیۆن و پێنج سەد و شەست و چوار هەزار و پێنج سەد و شەست دوو بەرمیل .

بۆ ئەوەی تێچووی هەر بەرمیلێک بزانین پێویستە کۆی تێچوو لەو ماوەیەدا بزانین و کۆی بەرهەمی هەمان ماوەش بزانین ، بەهەبوونی ئەم دوو زانیارییە دەتوانین تێچووی هەر بەرمیلێک بەدەست بخەین لەو ماوەیەدا ، تێچووی گشتی ئەو کۆمپانیایە لەهەمان ماوەدا بریتی بوو لە ($٤٤،٢٠٠،٠٠٠) چل و چوار ملیۆن و دووسەد هەزار دۆلار کە هەموو ئەو خەرجیانەی لەو ماوەیەدا کراوە لەلایەن کۆمپانیاوە دەگرێتەوە لەبەرامبەر بەرهەم هێنانی ٢،٥٦٤،٥٦٢ دووملیۆن و پێنج سەد و شەست و چوار هەزار و پێنج سەد و شەست دوو بەرمیل لەهەمان ماوەدا .

تێچووی گشتی رۆژانە = ٤٤،٢٠٠،٠٠٠ $ دۆلار ÷ ٩١ رۆژ = ٤٨٥،٧١٤.٣ چوارسەد و هەشتاو پێنج هەزار و حەوت سەد و چواردە پۆینت سێ دۆلار بۆ هەر رۆژێک خەرجی و تێچووی کۆمپانیا بووە .

تێچووی یەک بەرمیل = ٤٤،٢٠٠،٠٠٠ $ ÷ ٢،٥٦٤،٥٦٢ بەرمیل = ١٧.٢٣ $ / بەرمیل (حەڤدە دۆلار و بیست و سێ سەنت بۆ یەک بەرمیل)

تێچووی یەک بەرمیل = ٤٨٥،٧١٤.٣ $ ÷ ٢٨،١٨٢ بەرمیل = ١٧.٢٣ $ / بەرمیل (حەڤدە دۆلار و بیست و سێ سەنت بۆ یەک بەرمیل)

لێرەوە بۆمان روون دەبێتەوە کە تێچووی یەک بەرمیل نەوتی خاو لەسەر کۆمپانیا بریتی یە لە (١٧.٢٣) حەڤدە دۆلار و بیست و سێ سەنت بۆ یەک بەرمیل دیارە ئەم تێچوونەی کە کۆمپانیا هەژماری کردوو لە راستیدا کەمترە ، خۆ ئەگەر ئەمەش وابێت ئەوا بەدڵنیاییەوە لەسەر حکومەت تێچووی بەرمیلێک زۆر کەمترە ، بۆسەلماندنی ئەمە تەنها یەک نمونە وەردەگرین ئەویش پشکی موڵکانەیە کە بریتییە لە % ١٠ ی کۆی بەرهەم و هیچ تێچوویەکی لەسەر هەژمار ناکرێت ، واتا تێچووی ئەم بر سفرە ، کاتێک حکومەت تێچووەکانی دابەش دەکاتەوە بەسەر کۆی بەرهەمی پشکی خۆی بەهۆی ئەو رێژەیەوە کە تێچووی سفرە تێچووەکانی تری دادەبەزێنێت .

ئەو راستییەمان بۆ دەرکەوت کە تێچووی یەک بەرمیل لەسەر حکومەتی هەرێم تا دەرهێنانی و عەمبارکردنی پێش پاڵاوتن تەنها ٩.٥ نۆ دۆلار و پەنجا سەنتە ، نەک (٣٠ $) وەک هەندێک پەرلەمانتار و کەسانی ئابووری ناس باسی لێ دەکەن ، وەک ئاماژەم پێدا ئەم تێچووە کەمترە لەوەش ، پاساوێکی تری وەزارەت ئەوەیە لە دەرهێنانی هەر بەرمیلێکدا حکومەتی عێراق (١٠٠$) سەد دۆلاریان لەسەر هەژمار دەکات !!

پێویستە بزانین کە ئەمەش یەکێکی ترە لەو بیانوانەی کە تەنها بۆ سەر لێشێواندنی هاونیشتیمانیانەو هیچی تر ، ئەگەر وایە بۆ حکومەتی عێراقی خۆی لیترێک بە (٤٥٠) چوارسەد و پەنجا دینار دەفرۆشێت خۆ ئەگەر ئەمیش بە (١٠٠$) سەد دۆلار هەژماری دەکات بۆ ئامادەیە ئەو هەموو زیانە بەخۆی بگەیەنێت ، خۆ ئەگەر واش نییە بۆ دەیانەوێت لەسەر هەرێم ئەو نرخە جێگیر بکەن ؟ بەڵام بۆ خۆیان رێگا پێ دراوە بە کەمتر حسابی بکەن !

نەخێر وەک وتم تەنها بۆ خۆڵکردنە چاوە بەڵگەشم بۆ ئەمە ئەوە هەمان ئەم کۆمپانیایە فرۆشتنی بەنزینەکەی زۆر هەرزانتر هەژمار کردووە ، کەوایە بۆ ئەوەی ١٠٠$ سەد دۆلار نەدەن بۆ ئەو نەوتە خاوەی کۆمپانیاکانی وەبەرهێن ناکڕن ؟!!

مصدر: awene.com

إلى صفحة الفئة

Loading...