سوریا هۆشداری ده‌داته‌ ئه‌مریكا له‌ شێوازی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش

17 سبتمبر, 2014 09:13 ص

48 0

له‌ كاتێكدا كۆنگرێسی ئه‌مریكا ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕچه‌ككردن و مه‌شقپێكردنی ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌وی سوری، له‌ نامه‌یه‌كدا كه‌ له‌لایه‌ن وتبێژی په‌رله‌مانی سوریاوه‌ ئاراسته‌ی سیاسه‌تمه‌دارنی ئه‌مریكا كراوه‌، هۆشداری ده‌ده‌ن له‌ شێوازی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به‌ داعش.

جیهاد له‌حام ی وته‌بێژی په‌رله‌مانی سوریا،ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو كه‌ پڕچه‌ككردنی ئۆپۆزسیۆنی سوری پێچه‌وانه‌ی بڕیاری ژماره‌ (2170) ی ساڵی 2014 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هۆی له‌ناچوونی حكومه‌ته‌كه‌ی سوریا.

وته‌بێژه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكرد " پرچه‌ككردنی هێزێك كه‌ لێی دڵنیانیت، هه‌نگاوێكه‌ ناتوانرێت به‌ئاسانی له‌ ده‌رئه‌نجامه‌كانی خۆت بپارێزیت و به‌دوای خۆیدا زنجیره‌یه‌ توندو تیژی له‌ جیهاندا لێده‌كه‌وێته‌وه‌".

وته‌بێژه‌كه‌ له‌ جیاتی پڕچه‌ككردنی ئۆپۆزسیۆنی سوری، دوو ڕێگای خستوته‌ به‌رده‌ست بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش)، كه‌ ئه‌وانیش بریتین له‌ ( سڕینه‌وه‌ی بیری توندوتیژو هه‌مئاهه‌نگی زانیاری هه‌واڵگری یه‌ به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ وڵاتی توركیادا".

هه‌رچه‌نده‌ له‌ناوبردنی چه‌كدارانی داعش، هۆكارێكی به‌هێزه‌ تا سوریا بتوانێت ده‌ستبه‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا بگرێته‌وه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن چه‌كداره‌كانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌، به‌ڵام له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌، پڕچه‌ككردنی ئۆپۆزسیۆنی سوری كارێكه‌ كه‌ دواتر ڕژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د به‌قورسی باجه‌كه‌ی ده‌دات.

له‌ نامه‌كه‌دا، تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه‌ به‌ "میانڕه‌و" له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن.

ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌وهێزانه‌وه‌، حكومه‌تی سوریا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ خاوه‌نی "ئایدۆلۆژیایه‌كی تێكده‌رانه‌ی ئیسلامین".

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ ڕۆژانێكبوو ئه‌و هێزانه‌ له‌ مزگه‌وته‌كاندا ده‌هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌و گوتافیان ده‌كێشا بۆ جیهادكردن و شه‌ریعه‌تیان جێبه‌جێده‌كرد له‌و ناوچانه‌ی كه‌ كه‌وتبوونه‌ژێر ده‌سته‌ڵاتیانه‌وه‌.

ئه‌و هێزه‌ی كه‌ به‌ " میانڕه‌و" ناویان ده‌به‌ن، هه‌ر ئه‌وانه‌بوون كه‌ ڕۆژنامه‌نوسێكی بێتاوانی ئه‌مریكییان ڕاده‌ستی چه‌كدارانی داعشكردوو دواتر له‌لایه‌ن ئه‌و چه‌كدارانه‌وه‌ سه‌ربڕدرا.

هه‌چه‌نده‌ به‌پرسانی ئه‌مریكا باسیان له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌وان هێزه‌ میانڕه‌وه‌ كان پڕچه‌ك ده‌كه‌ن تا بتوانین هێزه‌ توندڕه‌وه‌كان له‌ناو به‌رن به‌ڵام تا ئێستا نه‌ ئه‌مریا و نه‌ هاوپه‌یمانه‌كانیشی ڕایان نه‌گه‌یاندووه‌ ئاخۆ كامانه‌ن (هێزه‌ میانڕه‌وه‌كان و كێن سه‌ركرده‌كانیان)، وه‌ چۆن دڵنیاده‌بن كه‌ ئه‌و گروپانه‌ بۆ هه‌میشه‌یی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا ده‌بن.

ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانییه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان باسیان له‌ مه‌ترسی ڕووبه‌ڕوونه‌بوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش كردووه‌ به‌ڵام تائێستا باس له‌ ده‌ره‌نجامه‌كانی هێرشكه‌كانیان ناكه‌ن.

مصدر: xendan.org

إلى صفحة الفئة

Loading...