ستراتیژەكەی ئۆباما بۆ روبەروبونەوەی داعش پەسەند دەكرێت‌و ئێرانیش رەخنەی لێدەگرێت

18 سبتمبر, 2014 08:22 ص

75 0

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ستراتیژه‌كه‌ی باراك ئۆباما، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ چۆنێتی روبەروبونەوەی چه‌كدارانی داعش پەسەند دەكات‌و حكومەتی ئێرانیش رەخنەی لێدەگرێت.

ئاوێنەنیوز، سلێمانی: پلانەكەی ئۆباما له‌لایه‌ن 273 كۆنگرێسمانه‌وه‌ پشتیوانیی لێكراو 156ی دیكه‌ش ره‌تیانكردۆتەوە.

لەلایەكی ترەوە لەچاوپێكەوتنی تۆڕی ئێن بی سی ئەمریكا، حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران رەخنەی لەستراتیژەكە دەگرێت‌و وتی "واشنتۆن به‌بێ ناردنی هێزو به‌ره‌نگاره‌بوونه‌وه‌ی داعش له‌ مه‌یدانی جه‌نگ، قورسە بتوانرێت بەسەر داعش زاڵبێت".

لەلایەكی ترەوە ئەمریكا ناوی ئەو وڵاتانەی ئاشكرا كرد كە لەهاوپەیمانێتی دژی داعش بەشدارن، لە 38 وڵات پێكدێت، ئەوانیش (قه‌ته‌ر، عومان، نه‌رویج، نیوزله‌ندا، هۆڵه‌ندا، لۆكسه‌مبۆرگ، كوێت، ئه‌رده‌ن، یابان، ئیتاڵیا، ئیسرائیل، ئیرله‌ندا، عیراق، ماجه‌رستان یۆنانستان، ئه‌ڵمانیا، گورجستان، فه‌ڕه‌نسا، فینله‌ندا، ئیستۆنیا، میسر، دانیمارك، چیك، وڵاتانی كەنداو، ئه‌لبانیا" بەڵام ناوی هەندێك لەو وڵاتانە لەسەر خواستی خۆیان ئاشكرا نەكراوە.

‌ستراتیژه‌كه‌ی ئۆباما باس لەچۆنێتی هاوكاریكردنی ئۆپۆزسیۆنی سوریاو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌عێراق‌و سوریا دەكات.

مصدر: awene.com

إلى صفحة الفئة

Loading...