به‌ریتانییه‌ سه‌ربڕدراوه‌كه‌ی‌ ده‌ستی‌ داعش 15 ساڵه‌ خه‌ریكی‌ كاری‌ خێرخوازییه‌

15 سبتمبر, 2014 03:16 م

264 0

ئیحسان مه‌لا فوئاد، ئاوێنه‌نیوز: له‌تۆمارێكی‌ ڤیدیۆیدا كه‌ شه‌ممه‌ی‌ رابردو سایتێكی‌ سه‌ر به‌داعش بڵاویكرده‌وه‌، هاوڵاتییه‌كی‌ به‌ریتانی‌ به‌ناوی‌، ده‌یڤد هاینز، سه‌ری‌ له‌لاشه‌ی‌ جیاكرایه‌وه‌‌و به‌مه‌ش ئه‌و رێكحراوه‌ سێیه‌م كه‌سی‌ بیانی‌ ده‌ستگیركراوی‌ وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ هێرشی‌ وڵاتانی‌ جیهان بۆسه‌ر گروپه‌كه‌ی‌ له‌ناوبرد.

هاینز كه‌ دواهه‌مین قوربانی‌ بیانی‌ ده‌ستی‌ داعشه‌ له‌ساڵی 1999وه‌ له‌كاروباری‌ خێرخوازی‌‌و مرۆییدا كاریكردوه‌‌و له‌مانگی مارتی ساڵی 2013 ه‌وه‌ له‌گه‌ڵ رێكخراوی (ACTED) كه‌ رێكخراوێكی مرۆیی فه‌ره‌نسییه‌ له‌سوریا كاریكردوه‌‌و به‌رپرسی لۆجیستی‌ رێكخراوه‌كه‌ بوه‌ له‌كامپی ئاواره‌ سورییه‌كان له‌نزیك سنوری‌ توركیا، هه‌ر ئه‌و ساڵه‌ش رفێندرا.

دواین ده‌ركه‌وتنی‌ ئه‌و خێرخوازه‌ له‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ بو كه‌ به‌به‌رگێكی ره‌نگ پرته‌قاڵییه‌وه‌یه‌ له‌بیابانێكدا له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ له‌به‌رده‌م كه‌سێكی‌ كه‌ته‌ی‌ ره‌شپۆشی‌ سه‌ر به‌داعش ده‌رده‌كه‌وێت‌و جه‌لاده‌كه‌شی‌ له‌وته‌یه‌كدا ده‌ڵێت "رازیبونی له‌نده‌ن به‌هاوكاریكردنی سه‌ربازیی هێزی پێشمه‌رگه‌‌و هاوپه‌یمانی نێوان به‌ریتانیاو ئه‌مریكا هۆكارێكه‌ بۆ خێرا تۆڵه‌كردنه‌وه‌‌و كوشتنی به‌ریتانییه‌كان".

ده‌یڤد هاینز ته‌مه‌نی 44 ساڵه‌و خاوه‌نی دوو منداڵه‌و خه‌ڵكی ئوسكوتله‌ندای سه‌ر به‌وڵاتی به‌ریتانیایه‌.

مصدر: awene.com

إلى صفحة الفئة

Loading...