به‌رپرسێك: ملیشیا شیعه‌كان ده‌یانه‌وێت عه‌ره‌به‌كانی خورماتوو به‌ره‌و كه‌ركوك پاڵپێوه‌نێن

17 سبتمبر, 2014 05:42 م

69 0

به‌رپرسێك: ملیشیا شیعه‌كان ده‌یانه‌وێت عه‌ره‌به‌كانی خورماتوو به‌ره‌و كه‌ركوك پاڵپێوه‌نێن

محه‌مه‌د حسێن، ئاوێنه‌نیوز: كه‌مال گلی‌، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای‌ دووز-خورماتوو، تایبه‌ت به‌ ئاوێنه‌نیوزی راگه‌یاند، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ گروپ‌و ملیشیا چه‌كداره‌ شیعه‌كانی وه‌ك به‌در‌و سه‌رایاسه‌لام‌و حیزب‌والله به‌هاوكاری‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ هاتنه‌ سنوری‌ ناحیه‌كانی سلێمان-به‌گ‌و ئامرلی‌‌و گونده‌كانی باشوری‌ دووز، له‌ ئێستادا خه‌ریكی كاولكردنی ماڵی‌ عه‌ره‌به‌ سوننه‌كانن، به‌مه‌ش ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌نه‌ شوێنی زۆرینه‌یه‌كی شیعه‌‌و گرێی‌ ده‌ده‌ن به‌ عوزێم‌و خاڵسه‌وه‌، هاوكات هه‌موو ئاواره‌ عه‌ره‌به‌ سوننه‌كانیش به‌ره‌و كه‌ركوك پاڵپێوه‌ ده‌نێن.

كه‌مال گلی رونیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م سیاسه‌ته‌ راسته‌وخۆ هه‌ڵمه‌تێكی تری‌ ته‌عریبكردنه‌وه‌ی‌ كه‌ركوك دروست ده‌كات، چونكه‌ زۆربه‌ی‌ عه‌ره‌به‌ سونه‌كانی ناوچه‌كه‌ ئاواره‌بوون‌و ماڵه‌كانیان سوتاوه‌‌و كاولكراوه‌، بۆیه‌ هیچیان نه‌ماوه‌ بۆی‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌‌و به‌ناچاری‌ رویان له‌ كه‌ركوك كردووه‌.

ئه‌وه‌شی‌ رونكرده‌وه‌ كه‌ به‌ ده‌ركردنی عه‌ره‌به‌ سونه‌كان، ناوچه‌كانی باشوری‌ خورماتوو ته‌نها بۆ توركمانه‌ شیعه‌كان ده‌مێنێـته‌وه‌.

وتیشی‌، له‌ ئێستادا دۆخی عه‌ره‌به‌ سوننه‌كانی ناوچه‌كه‌ زۆر خراپه‌ به‌ده‌ست داعش‌و میلیشیا شیعه‌كانه‌وه‌، بۆیه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان.

مصدر: awene.com

إلى صفحة الفئة

Loading...