روحانی ره‌خنه‌ له‌ واشنتۆن ده‌گرێت

18 سبتمبر, 2014 08:43 ص

52 0

سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران ره‌خنه‌ له‌ واشنتۆن ده‌گرێت كه‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی ره‌وانه‌ی سه‌ر خاكی عیراق ناكات.

له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی ئێن بی سی ئه‌مریكا، حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران به‌دووری زانی واشنتۆن به‌بێ ناردنی هێز و به‌ره‌نگاره‌بوونه‌وه‌ی داعش له‌ مه‌یدانی جه‌نگ، بتوانێت به‌سه‌ر ئه‌و گروپه‌دا سه‌ر بكه‌وێت.

روحانی پرسیاری كرد و وتی: "ئایا ئه‌مریكا ده‌ترسێت له‌وه‌ی له‌ مه‌یدانی جه‌نگی عیراقدا بریندار و كوژراو بدات؟ ئایا ئه‌مریكا ترسی له‌وه‌ هه‌یه‌ له‌و جه‌نگه‌دا زیانی به‌ر بكه‌وێت كه‌ له‌ دژی تیرۆر رایگه‌یاندووه‌؟"

روحانی له‌سه‌ر پرسیاره‌كانی به‌ڕووی ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: "ده‌كرێت به‌بێ قوربانیدان روبه‌ڕووی تیرۆر ببینه‌وه‌؟ له‌ هه‌موو ململانێیه‌كدا ئه‌وه‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت كه‌ ئاماده‌یه‌ قوربانی بدات.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، حه‌سه‌ن روحانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر وه‌شاندنی گورزی ئاسمانی له‌ هه‌ندێك كاتدا پێویست بێت، ئه‌وا ده‌بێت به‌ ره‌زامه‌ندیی حكومه‌ت و گه‌لی ئه‌و وڵاته‌ بێت كه‌ گورزه‌كه‌ی تێدا ده‌وه‌شێنرێت.

مصدر: xendan.org

إلى صفحة الفئة

Loading...