" ره‌تكردنه‌وه‌ی كاندیدی وه‌زاره‌ته‌ ئه‌منیه‌كان شکۆی په‌رله‌مانی گه‌ڕانده‌وه‌"

17 سبتمبر, 2014 12:55 م

40 0

" ره‌تكردنه‌وه‌ی كاندیدی وه‌زاره‌ته‌ ئه‌منیه‌كان شکۆی په‌رله‌مانی گه‌ڕانده‌وه‌"

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ لیستی هاوپه‌یمانی نیشتمانیی ره‌تكردنه‌وه‌ی كاندیدی پۆسته‌ وزارییه‌كانی به‌رگری و ناوخۆ به‌ گێڕانه‌وه‌ی سه‌نگی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وه‌سفده‌كات و ده‌ڵێت: په‌رله‌مانتاران توانیان ئازادانه‌ رای خۆیان ده‌ربڕن.

فورات تمیمی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ لیستی هاوپه‌یمانی نیشتمانیی به‌خه‌ندانی راگه‌یاند، " ره‌تكردنه‌وه‌ی كاندیدی وه‌زاره‌ته‌ ئه‌منیه‌كان، له‌دوا دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ، ئیراده‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی ده‌رخست بێگه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان"، وتیشی: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جارێكی دیكه‌ی سه‌نگینی خۆی گێڕایه‌وه‌و گوزارشی له‌ بۆچوونی ئه‌ندامانی كرد سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌یه‌وێت ده‌نگی له‌سه‌ر بدات یان ره‌تی بكاته‌وه‌.

به‌وته‌ی تمیمی، "به‌هێزكردنی ئیراده‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌هێزكردنی ده‌وڵه‌تداریی و سیستمی په‌رله‌مانه‌ له‌ عیراقدا"، ده‌شڵێت: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر یاساو بڕیارێك قایل نه‌بێت پێی.

دوێنێ سێشه‌ممه‌، كاندیدی وه‌زیری به‌رگری و ناوخۆ و گه‌شتوگوزاری عیراق له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ ده‌نگی پێویستیان به‌ده‌ست نه‌هێنا به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ مشتومڕ كه‌وته‌ نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و دانیشتنه‌كه‌ دواخرا بۆ رۆژی پێنجه‌شه‌ممه‌.

مصدر: xendan.org

إلى صفحة الفئة

Loading...