د. به‌رهه‌م ساڵح هاوڕێمه‌ و خۆشم ده‌وێت ‌و قسه‌م له‌سه‌ر نه‌كردووه‌

17 سبتمبر, 2014 11:45 ص

42 0

سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ قسه‌ی‌ له‌سه‌ر د. به‌رهه‌م ساڵح كردبێت ‌و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی‌ به‌جۆرێك ده‌ستكاری‌ كراوه‌ كه‌ خۆی‌ وته‌كانی‌ خۆی‌ نه‌ناسیوه‌ته‌وه‌، ده‌شڵێت: " به‌رهه‌م ساڵح هاوڕێمه‌ و خۆشم ده‌وێت ‌و ساڵه‌های ساڵ پشتگیریم كردووه‌".

له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی باس عادل موراد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌: "ده‌ستكاری چاوپێكه‌وتنه‌كه‌م كراوه‌ و كاتێك سه‌یرم كرد خۆم ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌م نه‌ناسیه‌وه‌".

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی له‌ سایتێكی عه‌ره‌بیدا، كه‌ تێیدا عادل موراد ره‌خنه‌ی له‌ د. به‌رهه‌م ساڵح گرتبوو، ره‌خنه‌یه‌كی زۆری لێ گیرا.

موراد له‌باره‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یه‌وه‌، ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر من لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی بده‌م، دڵنیا بن لێی په‌شیمان نابمه‌وه‌، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ ده‌زگا میدیاییه‌كه‌ به‌ ئاره‌زووی خۆی ده‌ستكاریان كردووه‌".

عادل موراد له‌ باره‌ی به‌رهه‌م ساڵحه‌وه‌ وتی: "به‌رهه‌م ساڵح هاوڕێمه‌ و خۆشم ده‌وێت، ساڵه‌های ساڵ پشتگیریم كردووه‌ و له‌ ژێر ڕایه‌ڵه‌ی ئێمه‌دا بووه‌، ئێستا به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووه‌می مام جه‌لاله‌، بۆیه‌ من و به‌رهه‌م هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه‌".

مصدر: xendan.org

إلى صفحة الفئة

Loading...