داعش له‌ سوریا دیارنه‌ماوه‌

17 سبتمبر, 2014 09:13 ص

40 0

چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به‌ داعش له‌ سوریا دیارنه‌ماون، له‌وه‌ته‌ی باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی له‌فراوانكردنی به‌رنامه‌ی لێدانی ئاسمانی مۆڵگه‌كانی داعش كردووه‌ .

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، "داعشه‌كان وه‌ك پێشتر به‌ئاشكرا به‌شه‌قامه‌كانی سوریادا ناسوڕێنه‌وه‌و به‌چه‌كه‌وه‌ خۆیان ده‌رناخه‌ن، هه‌روه‌ك چالاكیه‌ ئیعلامیه‌كانیشیان راگرتووه‌".

به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی رۆیته‌رز، دانیشتوانی شاری ریققه‌( كه‌ ده‌كه‌وێته‌ 450 كیلۆمه‌تر باكوری خۆرهه‌ڵاتی دیمه‌شق) باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، چه‌كدارانی داعش هه‌موو رۆژێك سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانیانن، له‌وه‌ته‌ی ئۆباما باسی له‌فراوانكردنی هه‌ڵمه‌ته‌ ئاسمانیه‌كانی ئه‌مریكا كردووه‌ دژی داعش.

چالاكوانانی داعش له‌سه‌ڕ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ئه‌كاونته‌ تایبه‌ته‌كانی خۆیان داخستوووه‌و هیچ چالاكیه‌كی ئیعلامی بڵاوناكه‌نه‌وه‌، هه‌روه‌ك هیچ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن به‌رپرسانی داعش نیه‌ بۆ وته‌كانی ئۆباما كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو رایگه‌یاند له‌باره‌ی فراوانكردنی هه‌ڵمه‌ته‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له‌ سوریا.

به‌وته‌ی هاوڵاتیه‌كی دانیشتووی شاری ریققه‌، چه‌كدارانی داعش ده‌یانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی بمێننه‌وه‌و شانه‌ی نوستویان هه‌یه‌ له‌هه‌موو شوێنێك و زۆر به‌كه‌میی كۆده‌بنه‌وه‌.

مصدر: xendan.org

إلى صفحة الفئة

Loading...