خۆپیشاندانی شۆفێری پاسەکان کۆتایی هات

17 سبتمبر, 2014 11:45 ص

41 0

خۆپیشاندانی شۆفێری پاسەکان کۆتایی هات

بۆئه‌وه‌ی‌ نرخی‌ هاتووچۆكردن له‌گه‌ڵ‌ 500 دیناره‌وه‌ بكرێته‌ 750 دینار له‌ ئێستادا شۆفێری‌ پاسه‌كانی‌ (به‌كره‌جۆ ‌و راپه‌ڕین) خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامداوه‌ ‌و شه‌قامی‌ سه‌ره‌كی‌ به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی‌ زانكۆی‌ سلێمانیان له‌ نزیك باخی‌ گشتی‌ شاری‌ سلێمانی‌ داخستووه‌، كه‌ ئه‌و شه‌قامه‌ زۆرترین هاتووچۆی‌ شۆفێرانی‌ له‌سه‌ره‌.

لوقمان سدیق به‌رپرسی‌ هێڵی‌ پاسه‌كانی‌ عه‌واڵ‌ كه‌ به‌شداربوون له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌، بۆ خه‌ندان وتی‌: "ئێمه‌ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ قایمقامیه‌تی‌ سلێمانی‌ بڕێكی‌ كه‌م به‌نزینمان بۆ دابین ده‌كات خۆپیشاندانمان ئه‌نجامدا".

وتیشی‌: "ئێمه‌ له‌به‌ر هاوڵاتیان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ‌ زیادكردنی‌ نرخی‌ هاتووچۆ نین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕی‌ به‌نزینی‌ رۆژانه‌مان بۆ زیاد نه‌كه‌ن ناچارین نرخ بكه‌ین به‌ 750 دینار، چونكه‌ ئێمه‌ شوێنه‌كانمان دووره‌".

لوقمان سدیق ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو: "ئێمه‌ رۆژانه‌ 12 لیتر به‌نزینمان پێده‌درێت به‌ نرخی‌ 500 دینار له‌كاتێكدا ئه‌و پاسانه‌ی‌ كه‌ له‌جۆری‌ (تیۆتا)ن رۆژانه‌ بڕی‌ 35 لیتر به‌نزین سه‌رف ده‌كه‌ن ‌و ئه‌و پاسانه‌شی‌ له‌جۆری‌ (نیسان)ن بڕی‌ 40 لیتر سه‌رف ده‌كه‌ن، بۆیه‌ ئێمه‌ داواكارین بڕی‌ به‌نزینمان بۆ بكرێت به‌ 25 لیتری‌ رۆژانه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش به‌شمان ناكات ‌و ئه‌وه‌ی‌ تر خۆمان دابینی‌ ده‌كه‌ین".

به‌رپرسی‌ هێڵی‌ پاسه‌كانی‌ عه‌واڵ‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ هێزی‌ پۆلیسی‌ چالاكیه‌ مه‌ده‌نیه‌كان بڵاوه‌یان پێكردوون ‌و پێیان راگه‌یاندون ئه‌گه‌ر شه‌قامه‌كه‌ چۆڵ‌ نه‌كه‌ن ده‌ست به‌سه‌ر پاسه‌كانتاندا ده‌گرین، وتیشی‌: "به‌ناچاری‌ كۆتایمان به‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ هێنا ‌و له‌ئێستادا پاسه‌كانمان له‌ گه‌راجه‌كانمان راگرتووه‌ ‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌فه‌ر ناگوازینه‌وه‌ تاوه‌كو بڕی‌ به‌نزینمان بۆ زیاد نه‌كه‌ن".

رونیشیكرده‌وه‌ كه‌ قایمقام ‌و هیچ كه‌سێكی‌ دیكه‌ نه‌هاتوون به‌ده‌م داواكه‌یانه‌وه‌ ‌و له‌كاتی‌ خۆپیشاندانه‌كه‌شیاندا هیچ به‌رپرسێك نه‌چووه‌ بۆ لایان.

مصدر: xendan.org

إلى صفحة الفئة

Loading...