"حه‌وت ساڵه‌ پێمان ده‌ڵێن به‌شێوه‌ی‌ كاتی‌ لێره‌ن"

16 سبتمبر, 2014 01:57 م

59 0

"حه‌وت ساڵه‌ پێمان ده‌ڵێن به‌شێوه‌ی‌ كاتی‌ لێره‌ن"

هانا چۆمانی‌، ئاوێنه‌نیوز: شه‌فیع موته‌ڵیب، خاوه‌ن پیشه‌یه‌و ئیشی‌ چاككردنه‌وه‌ی‌ ئۆتۆمبێله‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، به‌ئاوێنه‌نیوزی‌ راگه‌یاند، هاوینان له‌ناو تۆزو خۆڵدا كارده‌كه‌ن‌و زستانانیش له‌ناو قوڕو لیته‌دا ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ "كه‌مته‌رخه‌می‌ به‌رپرسانی‌ ئیداری‌ قه‌زاكه‌یه‌".

وتیشی‌، چه‌ندین شوێنی‌ باشتر هه‌یه‌ له‌و شوێنه‌ی‌ ئێستا تیایدا ده‌گوزه‌رێنن، "به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌هۆی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌ندێك كه‌سه‌وه‌ نه‌بێت بۆچی‌ نایگوێزرێنه‌وه‌".

ئه‌و كاسبكاره‌ ئه‌وه‌شی‌ وت، ماوه‌ی‌ حه‌وت ساڵه‌ به‌بێ خزمه‌تگوزاری‌ رێگاوبان‌و قیڕتاوی‌ شه‌قامه‌كان له‌و شوێنه‌دان‌و به‌درێژایی‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ش پێیان وتون كه‌ "به‌شێوه‌یه‌كی‌ كاتی‌ لێره‌ن".

رێبین قانیع، كه‌ خاوه‌ن پیشه‌یه‌و ئیشی‌ مه‌كینه‌ی‌ ئۆتۆمبێل ده‌كات وتی‌، له‌هه‌مو كوردستان بگه‌ڕێت له‌و ناوچه‌ پیشه‌سازی‌ ئێمه‌ی‌ خراپترو بێ خزمه‌تگوزاری‌‌و نه‌شیاوتری‌ لێ نیه‌، له‌ماوه‌ی‌ 7 ساڵدا تائێستا به‌رپرسان خزمه‌تگوزاری‌ رێگاوبان‌و كۆنكرێتكردنی‌ كۆڵانه‌كانیان جێبه‌جێ‌ نه‌كردوه‌ كه‌ گرنگترین مه‌رجه‌.

وتیشی‌، له‌ساڵی‌ 2007ه‌وه‌ لێره‌ین‌و داوای‌ خزمه‌تگوزاری‌ ده‌كه‌ین، كه‌چی‌ به‌رپرسانی‌ ئیداری‌ قه‌زاكه‌ ده‌ڵێن ئێوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ كاتی‌ لێره‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌نیا یه‌ك خزمه‌تگوزاری‌ هاتوه‌ ئه‌ویش كاره‌بایه‌.

لای‌ خۆیه‌وه‌ عه‌بدولواحید گوانی‌، قائیمقامی‌ قه‌زای‌ چۆمان به‌ئاوێنه‌نیوزی‌ راگه‌یاند، دوای‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌سه‌نته‌ری‌ قه‌زاكه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ توانیمان خزمه‌تگوزاری‌ ئاوو كاره‌بای‌ بۆ ببه‌ین، به‌ڵام سه‌باره‌ت یه‌رێگاوبان كێشه‌یان هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ڵێن بێت بۆیان چاره‌سه‌رده‌كه‌ین‌و هه‌ر له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ربونی‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌ ده‌بێت یه‌كه‌م كارمان.

وتیشی‌، له‌گه‌ڵ ئه‌ندازیارو خاوه‌ن پرۆژه‌كانی‌ كۆنكرێتی‌ چۆمان قسه‌ده‌كات ئه‌گه‌ربێت‌و بتوانرێت ئه‌وا له‌سه‌ر بودجه‌ی‌ شه‌قامه‌كانی‌ قه‌زاكه‌ ئه‌وێش كۆنكرێت ده‌كه‌ین.

مصدر: awene.com

إلى صفحة الفئة

Loading...