بێزاربووم له‌ چاره‌سه‌ركردنی چه‌كدارانی داعش

17 سبتمبر, 2014 11:45 ص

50 0

بێزاربووم له‌ چاره‌سه‌ركردنی چه‌كدارانی داعش

له‌نامه‌یه‌كیدا كه‌ بۆ په‌رله‌مان ‌و به‌رپرسانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ناردووه‌ په‌رستارێكی‌ توركیا بێزاری خۆی‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنی چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به‌ (داعش) ده‌ربڕیوه‌ ‌و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ ئێستا بۆی‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و بریندارانه‌ی له‌م دواییانه‌دا چاره‌سه‌ریان كردوون، چه‌كداری داعش بوون.

(E.G) ناوی ئه‌و په‌رستاره‌ توركه‌یه‌ كه‌ له‌ خه‌سته‌خانه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ شاری مێرسین كارده‌كات و له‌ نامه‌یه‌كی دا كه‌ بۆ (په‌له‌مانی توركیا و به‌پرسانی ئه‌منی) وڵاته‌كه‌ی ناردووه‌، بێزای خۆی له‌ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی چه‌كدارانی داعش ده‌ربڕیووه‌.

ئه‌و خانمه‌ په‌رستاره‌ له‌نامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه‌: "بێزاربووم له‌ چاره‌سه‌ركدنی چه‌كدارانی داعش".

(E.G) ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ ساڵانێكی زۆر وه‌ك په‌رستار له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری مێرسیندا كاری كردووه‌ و چاره‌سه‌ری ژماره‌یه‌كی زۆری برینداریان كردووه‌ كه‌ له‌ سوریاوه‌ هاتوونه‌ته‌ ناو خه‌سته‌خانه‌كه‌یانه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و چه‌كدارانه‌ خۆیان به‌ چه‌كداری ئۆپۆزسیۆنی سوری ناوبردووه‌.

ئه‌وه‌شی‌ خستۆته‌ڕوو: "ماوه‌یه‌كی زۆره‌ چاره‌سه‌ری ئه‌و بریندارانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌سوریاوه‌ دێنه‌ لامان، ئێستا بۆم ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و بریندارانه‌ی له‌م دواییانه‌دا چاره‌سه‌رمان كردوون، چه‌كداری داعش بوون".

له‌ نامه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌شكردوه‌ ویژدانیان ئازاریان ده‌دات كه‌ چاره‌سه‌ری ئه‌و چه‌كدارانه‌ ده‌كه‌ن ‌و ده‌ڵێت: "ئه‌م بارودۆخه‌ زۆر ئازارم ده‌دات، بێزاربووم ئێمه‌ چاره‌سه‌ری ئه‌و چه‌كدارانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ هاوڵاتیانی ئێمه‌یان رفاندووه‌، من زۆر هه‌ست به‌شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌م كه‌ ئه‌و كاره‌م كردووه‌".

له‌ نامه‌كه‌یدا باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ چه‌كدارانی داعش له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌یاندا چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتووه‌ و به‌پرسانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ش له‌ پێناو پاره‌دا به‌رده‌وامن له‌ چاره‌سه‌ركردنی بریندارانی داعش.

له‌و نامه‌یه‌دا په‌رستاره‌ توركه‌كه‌ رونیكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ 7 ی مانگی ئابی ئه‌مساڵدا، فه‌رمانده‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌ناوی (محه‌مه‌د عه‌لی) له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌یاندا چاره‌سه‌ری وه‌رگرتووه‌ كه‌ له‌ ژووری ژماره‌ 323 دا ماوه‌ته‌وه‌ ‌و ژماره‌یه‌ك چه‌كداریش به‌ چوارده‌وری خه‌سته‌خانه‌كه‌دا پاسه‌وانیان كردووه‌".

(E.G) ی‌ په‌رستار ته‌ئكیدیشی‌ له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ چه‌ندین به‌رپرسی داعش به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌یاندا چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتووه‌ و له‌دوای چاره‌سه‌ركردنیشیان دووباره‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ.

ئه‌و ده‌ڵێت: "من نامه‌وێت یارمه‌تی ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ بده‌م، ده‌مه‌وێت له‌و روه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌مان بكه‌ن، خاوه‌نی نه‌خۆشخانه‌كه‌ و به‌رپرسه‌كانی حه‌واڵه‌ی خوا ده‌كه‌م".

مصدر: xendan.org

إلى صفحة الفئة

Loading...