ئێران بۆچوونی خۆی له‌باره‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌ڵه‌تی دژی داعش ئاشكراكرد

17 سبتمبر, 2014 09:13 ص

41 0

ئێران ده‌ڵێت، ئامانجی راگه‌یه‌نراوی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌گه‌ڵ رێوشوێنه‌كانی پێشووی دامه‌زرێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی پلانی له‌ناوبردنی تیرۆر ناگونجێت و پرۆسه‌كه‌ زیاتر پێویستی به‌ ئیراده‌ی سیاسیه‌، نه‌ك به‌ مانۆڕی سیاسی و ئیعلامی.

مه‌رزیه‌ ئه‌فخه‌م، وته‌بێژ به‌ناوی وەزارەتی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ( 17 ئه‌یلولی 2014) هه‌ڵوێستی ئێرانی به‌ڕوونی ئاشكراكرد له‌باره‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش، رایگه‌یاند، "هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ له‌رووی یاساییه‌وه‌ زۆرێك ته‌مومژاویه‌و ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی پره‌نسیپه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێكهێنراوه‌".

ئه‌فخه‌م وتی: به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر زیاتر پێویستی به‌ ئیراده‌ی سیاسی هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌كه‌ن دووچاری دووڕویی سیاسی هاتوون، ده‌شڵێت: "هه‌ندێك له‌و وڵاتانه‌ی به‌شدارییان له‌هاوپه‌یمانێتیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كه‌ كردووه‌ له‌دژی تیرۆر، داڵده‌ی تیرۆریستان ده‌ده‌ن و وه‌ك كارتی فشار بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كانیان تیرۆر به‌كاردێنن، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی بنه‌بڕكردنی تیرۆر یه‌كناگرێته‌وه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ له‌به‌رنامه‌ی كاری هاوپه‌یمانێتیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كه‌دا هاتووه‌ دژی داعش".

به‌وته‌ی ئه‌فخه‌م، ئێران هه‌ڵویستی روون و ئاشكرایه‌ له‌به‌رامبه‌ر پێویستیی له‌ناوبردنی تیرۆر و تاران ، له‌و بواره‌شدا به‌رده‌وام ئێران به‌به‌رپرسیارێتیه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا كردووه‌.

ئه‌فخه‌م به‌پێویستی زانی، سه‌رجه‌م وڵاتانی دنیا هاوكاریی عیراق بكه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، دوور له‌ ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازیی و سیاسیی له‌كاروباری ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌، به‌بیانووی له‌ناوبردنی تیرۆر.

مصدر: xendan.org

إلى صفحة الفئة

Loading...