ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم ئاگادارییه‌ك بۆ هاوڵاتیان بڵاوده‌كاته‌وه‌

17 سبتمبر, 2014 09:13 ص

49 0

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم ئاگادارییه‌ك بۆ هاوڵاتیان بڵاوده‌كاته‌وه‌

به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ بۆ خه‌ندان نێردراوه‌، تێیدا هاتووه‌: "دوای شكسته‌ یه‌ك له‌ دوا یه‌كه‌كانی تیرۆریستانی داعش له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگدا، تیرۆریستان له‌ رووی ده‌رونییه‌وه‌ داڕوخاون و نائومێدانه‌ به‌ نیازن په‌نا بۆ كاری ترسنۆكانه‌ ببه‌ن".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ به‌ پێی دوایین زانیارییه‌كانی داموده‌زگاكانی سه‌ر به‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، تیرۆریستان به‌ نیازن ئه‌گه‌ر له‌ توانایاندا بێت، خه‌ڵكی سڤیل و شوێنه‌ گشتییه‌كانی ناو هه‌رێم بكه‌نه‌ ئامانجی كرداره‌ تیرۆریستییه‌كانیان.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یاندا ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ هه‌ رێم هاوڵاتیانی‌ هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ به‌ هه‌موو توانایه‌ك رێگری له‌ گه‌یشتنی مه‌ترسی بۆ سه‌ر سه‌ر و ماڵی هاوڵاتیانی هه‌رێم ده‌كه‌ن ‌و داواكاریشن خه‌ڵكی خۆڕاگری هه‌رێمی كوردستان به‌و په‌ڕی وریایی و چاوكراوه‌ییه‌وه‌ وه‌ك هه‌میشه‌ هاوكاریان بن و داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ هه‌ر جموجۆڵێكی گوماناویی ئاگاداربكه‌نه‌وه‌.

مصدر: xendan.org

إلى صفحة الفئة

Loading...