ئه‌مریكا لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی بۆ لێدانی داعش هاوپه‌یمانن بڵاوكرده‌وه‌

18 سبتمبر, 2014 08:43 ص

160 0

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، لیستی ناوی ئه‌و وڵاتانه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ به‌شدارن له‌و هاوپه‌یمانییه‌تیه‌ی پێكهێراوه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئسلامی (داعش) و ناوی توركیاش له‌ لیسته‌كه‌دا نیه‌.

دوای ئه‌وه‌ی باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕیاری پێكهێنانی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كی فراوانیدا به‌مه‌به‌ستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به‌ (داعش)، دواجار لیستی ناوی وڵاتانی به‌شداربووی هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كه‌ ئاشكار كرا كه‌ 38 وڵات تێیدا به‌شدارن و ناوی وڵاتی توركیاش له‌ لیسته‌كه‌دا نییه‌.

له‌ناو لیسته‌كه‌دا ناوی ئه‌م وڵاتانه‌ی تێدایه‌ (قه‌ته‌ر، عومان، نه‌رویج، نیوزله‌ندا، هۆڵه‌ندا، لۆكسه‌مبۆرگ، كوێت، ئه‌رده‌ن، یابان، ئیتاڵیا، ئیسرائیل، ئیرله‌ندا، عیراق، ماجه‌رستان یوَنانستان، ئه‌ڵمانیا، گورجستان، فه‌ڕه‌نسا، فینله‌ندا، ئیستۆنیا، میسر، دانیمارك، چیك، دوه‌لی خلیج، ئه‌لبانیا).

هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی ناویان هاتووه‌ ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه‌ كه‌ هاوكاری سه‌ربازی و مرۆیی عیراق و سوریا بكه‌ن له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به‌ داعش.

به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌ ده‌وڵه‌تان نایانه‌وێت شێوازی هاوكارییه‌كانیان ئاشكرا بكه‌ن، بۆیه‌ له‌ لیسته‌كه‌دا به‌ ته‌فسیل باس له‌ شێوازی به‌شداری كردنی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ ئاماژه‌ی پێنه‌كراوه‌.

مصدر: xendan.org

إلى صفحة الفئة

Loading...